هاتووچۆی هەولێر سکاڵای یاسایی لەسەر هونەرمەند دینا تۆماردەکات
هاتووچۆی هەولێر سکاڵای لەسەر دینا تۆماردەکات
فازڵ حاجی ، ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە لەسەر گرتەڤیدیۆییەك کە لەلایەن گۆرانیبێژ ، دینا بڵاوکرایەوە و تیایدا تانە لە ئۆتۆمبێلێکی پۆلیسی هاتووچۆ دەدات بەوەی ماسکی نەبەستووە و سزای هاوڵاتیانیش دەدەن بە نەبەستنی ماسك .
ووتەبێژی پۆلیسی هاتووچۆی هەولێر ڕایگەیاند ، لەچەند رۆژی رابردو لەتۆرەکۆمەلایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بلاوکرایەوە کەلەلایەن هونەرمەند (دینا) گرتەکەگیراوە وەتیایدا بەدەنگی خۆی دینا خان تانەو تەشەر لەپۆلیسی هاتووچۆ دەدات وەدەلێت ئەوە ئوتومبێلی پۆلیسی هاتووچۆیە وەدەمامکی نەبەستاوە وەخەلکیش سزا دەدات لەسەر نەبەستنی دەمامک.
فازڵ حاجی ئەوەش ڕووندەکاتەوە ، وەلەبەدواداچونی ئێمە دەرکەوت کە پۆلیسەکەی هاتووچۆ بەتەنیابوە وەکەسی لەگەل نەبوە کەبەپێ ی بلاونامەی وەزارەتی ناوخۆی ژمارە ٥٢ دیاری کراوە کەتەنها لەو حالەتەی کەشوفێر سەرنشینی لەگەل بێت دەبێت دەمامک ببەستێت وەکاتێک بەتەنیابێت نەپێویستە دەمامک ببەستێت وەنەکەسیش لەسەری سزا دەدرێت.
ووتەبێژی پۆلیسی هەولێر ئەوەشی خستەڕوو کە ، وەکو هاتووچۆی هەولێر بەمافی خۆمان دەزانن کەسکالا لەسەر ناوبراو تۆماربکەن.
دەقی ڕوونکردنەوەی هاتووچۆی هەولێر لە پێشەنگ پرێس
رونکردنەوەیەک لەهاتووچۆی هەولێرەوە
لەچەند رۆژی رابردو لەتۆرەکۆمەلایەتیەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بلاوکرایەوە کەلەلایەن هونەرمەند (دینا) گرتەکەگیراوە وەتیایدا بەدەنگی خۆی دینا خان تانەو تەشەر لەپۆلیسی هاتووچۆ دەدات وەدەلێت ئەوە ئوتومبێلی پۆلیسی هاتووچۆیە وەدەمامکی نەبەستاوە وەخەلکیش سزا دەدات لەسەر نەبەستنی دەمامک
وەلەبەدواداچونی ئێمە دەرکەوت کە پۆلیسەکەی هاتووچۆ بەتەنیابوە وەکەسی لەگەل نەبوە کەبەپێ ی بلاونامەی وەزارەتی ناوخۆی ژمارە52 دیاری کراوە کەتەنها لەو حالەتەی کەشوفێر سەرنشینی لەگەل بێت دەبێت دەمامک ببەستێت وەکاتێک بەتەنیابێت نەپێویستە دەمامک ببەستێت وەنەکەسیش لەسەری سزا دەدرێت
بۆیە ئیمە وەکو هاتووچۆی هەولێر بەمافی خۆمان دەزانین کەسکالا لەسەر ناوبراو تۆماربکەین
ب هاتووچۆی هەولێر
2020/11/2