هەزاران مووچەی نایاسایی بڕدرا

پ

بە هەزاران مووچەی نایاسایی ڕاگیرا

سەرچاوەیەك لە ماڵپەری پارتی بڵاوی کردەوە ، ئەمڕۆ سێ شەممە ، بەسەرپەرشتی قوباد تاڵەبانی ، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێم کۆبووەوە و لەو کۆبوونەوەیەدا ، بڕیاردرا بە بڕینی مووچەی ١٦ هەزار مووچەخۆری نایاسایی

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ڕاگەیاند ، فەرمانگەی هەماهەنگی و بەدواداچوون لەگەڵ فەرمانگەی تەکنەلۆژیا و زانیاری ، ڕاپۆرتی خۆیان لەبارەی فرە مووچەی پێشکەش کردووە و دەرکەوتووە ، ١٠٦،٨٣٩ کەس ، زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن کە بەپێی یاسا بۆیان ڕێکخراوە .

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوەشکرد ، دوای بەدواداچوون دەرکەوتووە لەو ژمارەیە ، ١٦ هەزار کەس ، بەنایاسایی دوو مووچە وەردەگرن و لەوبارەیەوە بڕیاردرا بە ڕاگرتنی ئەو مووچە نایاساییانە و بۆ ئەمەش ، وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕاسپێردرا بۆ ئەنجامدانی ئەو پرۆسەی بڕینە و ئەوەشی ڕوونکردەوە ئەو کەسانە دەتوانن لەماوەی یەک مانگدا ، تانە لە بڕیارەکە بدەن لەگەڵ پاراستنی مافیان