بەحرەین ئیدانەى هێرشەکانى تورکیا‌و ئێران دەکات

شانشینی به‌حره‌ین ئیدانه‌ی ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاكی هه‌رێمی كوردستان، له‌لایه‌ن توركیا و ئێرانه‌وه ده‌كات، داواش له‌كۆمه‌ڵگەی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات هاوكاری عێراق بكه‌ن.
له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین رایگه‌یاندوه، وڵاته‌كه‌ی ئیدانه‌ی توندی ده‌ستدرێژیه سه‌ربازیه‌كانی توركیا‌و ئێران بۆسه‌ر ناوچه‌كانی باكوری كۆماری عێراقی دۆست ده‌كات، ئه‌و كاره به پێشێلكاری رونی سه‌روه‌ری خاك ده‌زانێت و هه‌مو ئه‌و ده‌ستوه‌ردانانه‌ش له‌كاروباری ناوخۆی عێراق ره‌تده‌كاته‌وه.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی به‌حره‌ین ئه‌وه‌شیخستوه‌ته‌ڕو، ئه‌و ده‌ستدرێژیه سه‌ربازیانه له‌گه‌ڵ بنه‌ما و یاساكانی نێوده‌وڵه‌تی یه‌كناگرێته‌وه، هه‌ڕه‌شه‌یه بۆسه‌ر ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمایه‌تی.
هه‌ر له‌به‌یاننامه‌كه‌دا به‌حره‌ین داوای له‌كۆمه‌ڵی نێوده‌وڵه‌تی كردوه ئیدانه‌ی ئه‌و ده‌ستدرێژیانه بكه‌ن و هاوكاری و پاڵپشتی حكومه‌تی عێراق بن بۆ خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵی نیشتمانیی، پارێزگاری له ئاسایش و سه‌قامگیری عێراق بكه‌ن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه چه‌ند رۆژێكه تۆپخانه‌كانی ئێران و فرۆكه جه‌نگیه‌كانی توركیا ناوچه‌كانی سنوری باڵه‌كایه‌تی بۆردومان ده‌كه‌ن