بۆ مه‌سعود بارزانی پێشمه‌رگه
به‌رله‌وه‌ی هیچ بڵێم ، ده‌بێت بڵێم ئیتر نووسینیش جۆرێك له نائومێدی زیاتر نیه ، نائومێدیه چونكه له‌وه ده‌چێت یان هیچ نه‌گات به ئێوه ، یان ئێوه‌ش هه‌ر هێنده‌ی ئه‌و خه‌ڵكه ده‌سه‌ڵاتتان هه‌بێت و هیچتان بۆ نه‌كرێ ، راستیه‌كه‌ی من له 2013 گه‌یشتمه ئه‌و باوه‌ڕه‌ی ئێوه‌ش ناتوانن هیچی ئه‌و تۆ بكه‌ن ، ئه‌و كاته‌ی سه‌رۆكی هه‌رێم بوون و بڕیاری چاكسازی دراو هیچ .
ئێستا باسی بابه‌تێكی هه‌ستیارت بۆ ده‌كه‌م ، به ئومێدم ئومێد خۆشناوه‌كان و هێمن هه‌ورامیه‌كان ئه‌و چاكه‌یه بكه‌ن و ئه‌مه‌ت وه‌ك خۆی پێبگه‌یه‌نن ، ئه‌گه‌ر هه‌ر ئه‌وانیش نا هه‌رچه‌ند ماوه‌یه‌كه گوێم له ده‌نگیان نیه محه‌مه‌د حاجی و سه‌رۆقادریش له سه‌رو كاری ئه‌و كارانه‌دان ، ئه‌م به‌یانیه سه‌عات 7و 50 خوله‌ك پێشمه‌رگه‌یه‌ك ته‌له‌فونی بۆ كردم ، وتی خاوه‌ن خانوه‌كه هاتوه‌ته سه‌رم و مۆڵه‌تی 4 رۆژی بۆ داناوم شڕو شیتاڵه‌كه‌م فڕێبداته كۆڵان .
ئه‌م نامه‌یه بۆ تۆیه‌و مافی كه‌سی تر نیه له بری تۆ وه‌ڵام بداته‌وه وه‌ك بووه به نه‌ریت ، تۆ پێشمه‌رگه‌یت و ئه‌وه‌ش بار‌و دۆخی پێشمه‌رگه‌كانت
كابرای پێشمه‌رگه ناو‌و ناونیشانی لامه‌و له ده‌ورو به‌ری خورماتوه‌وه له دوای ریفراندۆمه‌كه‌وه ئاواره‌ی نیشتمانی خۆیه‌تی ، چه‌ند رۆژ له‌مه‌وبه‌ر پێشمه‌رگه‌یه‌ك هاوسه‌ره‌كه‌ی مناڵی ده‌بوو پاره‌ی ده‌رمانی نه‌بوو ، باش بوو له پڕدا ئه‌و خێره‌ی بۆ هاته‌وه كه فۆڕمی به‌غدای پڕكردبوه‌وه به ناوی نه‌بوونیه‌وه ، هه‌ڵبه‌ت پێشمه‌رگه‌یه‌ك لای بایه‌عه‌كه‌م له كه‌ركوك چووبووبه ناوی منیشه‌وه هه‌مان فۆڕمی پڕكردبوه‌وه بۆ خۆی كه پێی وتم سه‌رزه‌نشتم كرد ، وتی حه‌لم نه‌بوو ، هیوادارم كه‌س فۆڕمه‌كه‌ی تۆی به كار نه‌هێنابێت ، بۆ نمونه پێشمه‌رگه‌یه‌كی گوڵان ، وه‌ك ئه‌و كوڕه شه‌هیده‌ی ئه‌و رۆژه په‌یامێكی بۆ ناردبوی له ترسا هه‌ر ده‌یگوت ” جه‌نابی سه‌رۆك ” یانی پێشمه‌رگه نه‌بووشه‌و ترسیشی هه‌یه ، ئاخر ئامر لیوا هه‌یه خۆی هه‌یه‌تی و به پێشمه‌رگه‌كان ده‌ڵێ منه‌تتان نه‌بێ و بڕۆن وازبێنن.
ئه‌م نامه‌یه بۆ تۆیه‌و مافی كه‌سی تر نیه له بری تۆ وه‌ڵام بداته‌وه وه‌ك بووه به نه‌ریت ، تۆ پێشمه‌رگه‌یت و ئه‌وه‌ش بار‌و دۆخی پێشمه‌رگه‌كانت ، له گه‌ڵ ئه‌وه‌ش مافی خۆپیشاندان و ده‌نگ هه‌ڵبڕینیان نیه ، چۆن ده‌بێت تۆ پێشمه‌رگه بیت و ئه‌وه‌ش بار‌و دۆخی پێشمه‌رگه بێت ، فه‌رموو ئازادیان كه له سكاڵانووسین بۆ خۆت بزانه له هه‌فتەیه‌كا چی داد‌و بێدادیه دێته به‌رده‌ستت ، پێشمه‌رگه هه‌ره زۆری له بار‌و دۆخێكی خراپدان ، هێمن هه‌ورامیش ده‌ڵێت تۆش خانوه‌كه‌ت ئه‌وه‌نده بچوكه جێی دانیشتنی خه‌ڵكی زۆر نابێته‌وه ، ئه‌و خانوه بچوكه نا ، به‌ڵام فه‌رموو خانوو، كۆشك و ڤێللاو باخچه‌ی به‌رپرسه‌كان و كوڕ‌و نه‌وه‌كانت بفرۆشه‌و ژیانی پێشمه‌رگه چاك بكه ، من ده‌زانم وا بڕوات زۆری به‌به‌ره‌وه نامێنێ .
تۆ ئه‌زانی هۆكاری سه‌ره‌كی ئه‌م بار‌و دۆخه به سه‌ربه‌خۆ فرۆشتنی نه‌وت و دواتر ریفراندۆمه‌كه بوو ، ئه‌وه جگه له‌و هه‌موو گه‌نده‌ڵی و دزی و نادادیه‌ی كه هه‌یه ، ئه‌گه‌ر ده‌ته‌وێ بار‌و دۆخی پێشمه‌رگه بزانی ، باشترین كه‌سێك كه وێنه‌كه‌یت وه‌ك خۆی نیشان بدات عوسمانی حاجی مه‌حمودی گه‌رمه‌سێره له من نا له‌و بپرسه پێشمه‌رگه له چیدایه ؟!
ناكرێت پێشمه‌رگه هه‌بێت بیره نه‌وتی هه‌بێت و پێشمه‌رگه‌ش هه‌بێت هه‌زار دینارله گیرفانیا نه‌بێت