ئه‌گه‌ر كورد تیرۆریست با
وه‌ك هاوهه‌ڵوێستیه‌ك بۆ كاك دیاری
ئێ خۆ ئه‌گه‌ر كورد تیرۆریست بوایه ده‌بوو له تۆڵه‌ی قوربانیانی ده‌رسیمدا هه‌زاران توركی له ئه‌سته‌نبوڵ و ئه‌نكه‌ره كوشتبا ، ئه‌گه‌ر تیرۆریست با ده‌بوو له جێی له سێداره دانی ئه‌و هه‌موو كوڕ‌و كچه‌ی له ئێران ده‌كرێن به دارا دوو ئاخوندی كوشتبا ، ئه‌گه‌ر تیرۆریست با له تۆڵه‌ی خوێنی شه‌هاب و هاوڕێكانی كه به‌عس له داری دان ، له تۆڵه‌ی كوشتنی شێخ سه‌عیدی پیران و شێخ عوبه‌یدیلای نه‌هری كه نورك كوشتنی ، له تۆڵه‌ی خوێنی قازی محه‌مه‌د و قاسملو شه‌ره‌فكه‌ندی كه فارس كوشتنی ، چه‌ار به‌رپرسی عه‌ره‌ب و تورك و فارسی تیرۆر ده‌كرد.
ئه‌گه‌ر تیرۆریست بوایه هه‌ڵبه‌ت فڕۆكه‌وانی ئه‌و فڕۆكه‌یه ده‌بوو كه هێرۆشیماو ناكازاكی بۆمباران كرد، یان ئه‌و فڕۆكه‌وانه كوێر بینانه‌ی ده‌كوشته‌وه كه هه‌ڵه‌بجه‌یان كیمیا باران كرد.
كورد تیرۆریست بوایه ئێستا له تۆڵه‌ی تۆمه‌تی تیرۆر تۆڵه‌ی له‌ده‌زگای هه‌واڵگری سوید ده‌كرده‌وه كه نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌یه به تۆمه‌تی كوشتنی ئۆڵف پاڵمێ وه‌ك تیرۆریست سه‌یر ده‌كرێت، تیرۆریست با له ناو پاریسا تۆڵه‌ی ساكینه‌و هاوڕێكانی ده‌كرده‌وه، له‌ناو ئه‌ڵمانیا وه‌ك ته‌هلیلیان به‌رپرسێكی تۆرانی ده‌دایه به‌ر رێژنه‌ی گوله.
كورد تیرۆریست بوایه هه‌موو رۆژێ ئه‌و تورك و فارس و عه‌ره‌بانه‌ی ده‌كوشت كه زه‌وی و زاریان داگیر كردووه
كورد تیرۆریست بوایه ئه‌و رۆژه‌ی دیاری به‌ناچاری خۆی خسته به‌ر ئۆتۆمبیله‌كه‌ی بۆریس جۆنسن، سەرۆک وەزیرانى بەریتانیا بۆ ئه‌وه‌ی چاوی كوردی سته‌ملێكراو ببینێ جۆنسنی خه‌ڵتانی خوێن ده‌كرد، ئه‌و رۆژه‌ی ترا‌مپ پشتی كرده كوڕ‌و كچه ئازاكانی كورد له رۆژئاوا‌و گووتی له گه‌ڵمان نه‌بوون له شه‌ڕی نۆرمادی له ئه‌مه‌ریكا به‌ردبارانی كۆشكی سپی ده‌كردو وێنه‌ی ترا‌مپ و ئاڵای ئه‌مه‌ریكای ده‌سوتاند.
كورد تیرۆریست بوایه هه‌موو رۆژێ ئه‌و تورك و فارس و عه‌ره‌بانه‌ی ده‌كوشت كه زه‌وی و زاریان داگیر كردووه ، كورد تیرۆریست بوایه نه‌ك له به‌غداو تاران و ئه‌نكه‌ره‌و دیمه‌شق ، له ته‌واوی پایته‌ختی وڵاته گه‌وره‌كانی دنیادا كه‌س نه‌یده‌توانی به ئارامی بنوێ، ئه‌و كچ و كوڕه ئازایانه‌ی داعشیان تێك‌شكاند ئه‌گه‌ر بیانه‌وێ تیرۆریست بن دنیا ده‌كه‌ن به گۆمی خوێن.
كورد هه‌رگیز بیری له تیرۆر نه‌كردوه‌ته‌وه ، بیری له‌وه نه‌كردوه‌ته‌وه رۆژێ له رۆژان به تیرۆر وه‌ڵامی تیرۆر بداته‌وه ، له فه‌لسه‌فه‌ی مرۆدۆستانه‌ی كوردیدا كوشتنی مرۆڤ و ئاژه‌ڵ و ژینگه جێی نابێته‌وه ، دیارده‌ی دژایه‌تی و دوژمنایه‌تی و رق و تۆڵه له‌وانی تره‌وه تێكه‌ڵ كه‌لتوری كوردی بووه ، ئه‌فسانه‌ی كوردی لیپه له داڵده دانی ئه‌وانه‌ش كه دوژمنی بوونه‌و دواتر ناچار بوونه په‌نای بۆبێنن ، وه‌ك ماره‌كه‌ی شێخ هۆمه‌ر ، ئه‌و پیاوه‌ی ماره‌كه گه‌رم ده‌كاته‌وه‌و داڵده‌ی ده‌دات گه‌رچی دواتر ماره‌كه پێوه‌ی ده‌دا .
ئه‌و كچانه تیرۆریست نین كه به كڵاشینكۆفێكه‌وه داكۆكی له كه‌رامه‌تی مرۆڤایه‌تی ده‌كه‌ن ، ئه‌و جه‌ندرمه‌و كۆماندۆیانه‌ی تورك تیرۆریستن كه دوای شه‌هید بونیش واز له‌و كچانه ناهێنن و مه‌مكیان ده‌بڕن و چاویان هه‌ڵده‌كۆڵن ، ئۆچئالان تیرۆریست نیه كه 27 ساڵه بانگه‌وازی ئاشتی ده‌كات ، ئه‌ردۆغان تیرۆریسته كه ده‌ست له مناڵ و ژن و به ساڵاچووش ناپارێزێ ، ئه‌گه‌ر كورد تیرۆریست بایه رۆژێك له رۆژان مناڵێكی تورك و فارس و عه‌ره‌بی ده‌كوشت ، شه‌رمه‌زاری و بێشه‌ره‌فیه‌كی گه‌وره‌یه دنیا له پای ئه‌و هه‌موو سته‌مه چاوه‌كانی خۆی توند توند نوقاندووه.