نیشتمانی ته‌نكی و ته‌نه‌كه
چه‌مچه‌ماڵ له ئاسمانه‌وه سه‌یری بكه‌ی له نیشتمانی ته‌نكی ده‌چێت، هیچ ماڵێك نیه ته‌نكیه‌ك به سه‌ربانه‌كه‌یه‌وه نه‌بێت، جارانیش حه‌وشه‌كان لیپ بوون له‌ته‌نه‌كه‌ی پڕ له‌ئاو ، ئه‌وه‌ته‌ی من بیرمه ژن و كچی ئه‌م كه‌وشه‌نه به دوای ئاودا وێڵن، ئاو به‌شێكی گرنگی زیندوێتیه، یانی ئه‌گه‌ر ئاو نه‌بێت قسه‌كردن له بوون و زیندوێتی شتێكه وه‌ك مه‌حاڵ، به‌درێژای هه‌زاران ساڵ ئایینه‌كان ، پێغه‌مبه‌رو فه‌یله‌سوفه‌كان، شاعیره‌كان و هونه‌رمه‌نده‌كان، باسی گه‌وره‌ی ئاویان كردووه، مرۆڤ بۆ ئه‌وه‌ی بگاته كه‌ناراوه هێمن و جوانه‌كانی به‌هه‌شت ، ده‌بێت به‌نێو شه‌پۆل و هاژوهوژو هه‌ڵچوونی ده‌ریا توڕه‌كانی دۆزه‌خدا تێپه‌ڕێت .
گه‌یشتن به‌كه‌ناره ئارامه‌كانی به‌هه‌شت بۆ ژنان و كچانی چه‌مچه‌ماڵ واته گه‌یشتنی ئاوی گۆپته‌په به‌چه‌مچه‌ماڵ ، ره‌نگه بۆ ئاوی چه‌مچه‌ماڵ و ئه‌وانه‌ی بیر له‌هێنانی ئاوی گۆپته‌په ده‌كه‌نه‌وه هێنانی ئه‌و ئاوه به بۆڕی رێگادروسته‌كه بێت، بۆ منێك كه هه‌میشه ده‌مەوێت ئاو ببینم، هه‌میشه وه‌ك شاعیرێكی ترسنۆك له دووره‌وه سه‌یری ئاو ده‌كه‌م و ئه‌گه‌ر كه‌مێك ئازایه‌تی بده‌مه به‌رخۆم هه‌ندێك خۆم ده‌خه‌مه ده‌م كه‌ناراوه‌كه‌وه، هێنانی ئاوه‌كه به سه‌ر زه‌ویدا چێژێكی شاعیرانه تری هه‌یه، یانی بێنه به‌رچاوی خۆت ئاوه‌كه له لای هه‌ناسه‌ی ئه‌نفالزه‌ده‌كانی جه‌له‌مۆرده‌وه بێت به‌ره‌و گه‌زه‌ڵانه‌كه‌ی ئارام شوانی، كه‌خه‌ریكه لێمان ده‌كات به یه‌كێك له گونده‌كانی ئیسپانیا، ئه‌و گوندانه‌ی دیرۆكی هه‌زار ساڵه‌یان هه‌یه‌و لیپن له‌چیرۆك و داستان، له‌وێشه‌وه به ته‌نیشت تیژه‌و تلیانداو هه‌ر به‌و شیوو دۆڵه‌دا بێته چه‌مچه‌ماڵ و به‌وێشدا سه‌فه‌ری برایمئاغای ناوشوان بكات ، له‌وه به‌دوا خودا خۆی ئاراسته‌كه‌ی دیاری كردوه.
من كه‌سه‌یری پڕۆژه‌ی ئاوی حه‌ویجه‌و پڕۆژه‌ی رووباری سێ ” رووباری سه‌دام ” ده‌كه‌م ، ده‌ڵێم ئه‌مه مه‌حاڵ نیه، به‌ڵام ئاوه‌زو بیر كردنه‌وه‌ی ده‌وێت ” بیری وردیشی ده‌وێت هه‌ر به دووعاو نوێژی نه‌كه‌ی “، ئه‌م خه‌یاڵی شاعیرانه‌یه ببێ یان نا نەفرین و دروودی خۆی هه‌یه.
ئه‌وه‌ی ته‌نكیه‌كان له‌سه‌ربانه‌كان دوور ده‌خاته‌وه بینینی به‌رده‌وامی ئاوه له‌ماڵه‌كان ، ئاوێك كه مادام ١٠ رۆژو ١٢ رۆژ جارێك دێت ، ئیدی قه‌دری نازانرێت و، جاده‌و بان و ئۆتۆمبیلی پێده‌شۆرێت، نرخی ئاو هۆشیاریه، ئه‌گه‌ر خه‌ڵكی وه‌ك مه‌لی تینوو ، یان ئاسكی هه‌ڵاتوی به‌رده‌م گوله‌ی راوچی ، یان نه‌مامه‌تازه‌كانی ژیان له بایه‌خی ئاو ده‌گه‌یشتن ، ئه‌وه هه‌رگیز دڵۆپێك ئاویان به هه‌ده‌ر نادا .
من شاعیرانه سه‌یری ئه‌و ده‌كه‌م ، وه‌ك سوپهه‌ری گوێ له‌ده‌نگی پێی ئاو ده‌گرم، ئه‌مجارەكه ئاوتان سه‌رخست بۆ نێو ته‌نكیه‌كان ئه‌زیه‌ت بكێشن گوێ له گریانی ئه‌و ئاوه بگرن كه به‌ره‌و زیندانی ته‌نكیه‌كان شۆڕ ده‌بێته‌وه‌و، دواتر به هه‌لا هه‌لایی هه‌ر كه‌مه‌و بۆ لایه‌ك ده‌ڕوات ، ئاو ناكرێ زیندانی بكرێت، یه‌كه‌مین هه‌ناسه‌ی ئاو ئازادیه ، نه‌ك زیندانی كردن، هه‌میشه ئاوی ئازاد جوانتر‌و رازاوه تره له ئاوی نێو زیندان.
لام وایه گۆرانی شاعیر ده‌ریای وه‌ك زیندان بینیبێت بۆیه كانیه‌كی روونی به‌رتریفه‌ی مانگه شه‌وی پێ ئازاد‌و جوانتره، ئه‌مه بۆ قانعیش هه‌روا بووه كه له‌م رۆژانه‌ی به‌رێدا له‌و نه‌وێیه‌ی ئه‌وی لێده‌ژیا، بیرم لای ئاوی ئه‌و گۆزه‌ڵانه‌بوو كه ئه‌و لای وایه خۆشتره له ئاوی سه‌رچاوه‌ی لوبنان .