تەرمی هاوڵاتییەك دۆزرایەوە

پ

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند “دوای 20 کاتژمێر گەڕان تیمەکانیان لە دوکان توانیویانە تەرمی هاوڵاتییەک لە دەریاچیە دوکان بدۆزنەوە”.

بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی پارێزگای سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “تیمی غەواسی بەرگری شارستانی بنکەی دوکان دوای گەڕانێکی 20 کاتژمێری لە دەریاچەکە ئەمڕۆ توانیان تەرمی (خالید والید یەحیا) بدۆزنەوە و دەریبهێنن”.

ئاماژەی بەوەشکردوە، هاوڵاتیەکە خەڵکی شاری خانەقینەو تەمەنی 24 ساڵە و دوێنی بە مەبەستی گەشت و سەیران رویان کردبوە دەریاچەی دوکان لە کاتی مەلە کردندا خنکاوە.