كه‌شتییه فرۆكه هه‌ڵگره ئێرانییه وه‌همییه‌كه لێیدرا
![](https://peshangpress.com/wp-content/uploads/2020/08/000_1VY7H7-573x430.jpg)
له كۆتایی مانگی ڕابردوودا سوپای پاسدارانی ئێرانی ڕایگه‌یاند كه‌وا كه‌شتییه‌كی فڕۆكه هه‌ڵگری وه‌همییان له نێو ده‌ریادا كردووه‌ته ئامانج ئه‌مه‌ش له‌كاتی مانۆڕێكی سه‌ربازی له‌ژێر ناوی ( پێغه‌مبه‌ری مه‌زن 14 ) نزیك گه‌رووی هورمز كه درچه‌یه‌كی ستراتیژی پێنج وڵاته بۆ گواستنه‌وه‌ی نه‌وتی بارزگانى، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌و گرژییه زۆرانه‌ی كه له نێوان ئه‌مەریكا و ئێران درووست بووه.
به‌ڵام مانگه ده‌ستكرده‌كان ئه‌وه‌یان ده‌رخستووه كه‌وا ئه‌و كه‌شتییه فرۆكه‌هه‌ڵگره له شوێنێكی هه‌ڵه‌دا له‌نێو ده‌ریا لێی دراوه به‌پێی هه‌واڵی ئاژانسی فۆڕبسی ئه‌مەریكی
له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌زگای سیخوری ئۆرا ئه‌نتل رایگه‌یاند “ئه‌و كه‌شتییه به‌هه‌ڵه نقووم بووه دوای ده‌رچوونی له به‌نده‌ر عه‌باس و نزیك له ده‌روازه‌كه و به‌شێوه‌یه‌كی هه‌ڵه به ئامانج گیراوه له‌كاتی موشقس سه‌ربازی دا یان به‌هۆی هه‌ڵه‌ی ته‌كنیكییه‌وه”.