پێشبینیەکى قەزافی دێتەدی
رۆژنامه‌ی ئۆبزۆرڤی به‌ریتانی دوای نۆ ساڵ له كوژرانی سه‌رۆكی پێشووی لیبیا پێشبینیییه‌كی “موعه‌مه‌ر قه‌زافی” به‌بیر خوێنەرانى خسته‌وه كاتێك ڕایگه‌یاند “وڵاتانی ئه‌ورۆپی له‌سه‌ر نه‌وتی لیبیا چی شه‌رێش ده‌كه‌ن”.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌ی خسته‌روو ” قه‌زافی له سه‌رتای رووداوه‌كانی لیبیا هۆشداری دابوو كه‌وا وڵاتانی ئه‌ورۆپی شه‌ر له‌سه‌ر نه‌وتی لیبیا ده‌كه‌ن و، داوای له هاوڵاتیانی خۆیشى کردبوو پێش له‌و پیلانه بگرن و، به‌رگری له وڵاته‌كه‌ی خۆیان بكه‌ن” .
ئۆبزۆرڤی ئه‌وەشی خسته‌روو “دوای نۆ سال له نه‌مانی قه‌زافی و هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕێكی ناوه‌خۆیی له لیبیا و دوای كشانه‌وی ئه‌مەریكا له‌و وڵاته چۆن وڵاته هه‌رێمایەتیه‌كان كه‌وتوونه‌ته وێزه‌ی نه‌وتی لیبیا‌و ده‌جه‌نگن له‌سه‌ر بردنی نه‌وته‌كه‌ی و، دوای گواستنه‌وه‌ی شه‌ر بۆ پاریزگای سرت ئاسۆی شه‌ڕێكی سه‌ختی پێشبینی كرا‌و كرایه‌وه بۆ ده‌ست به‌سه‌رداگرتنی سه‌روه‌تی نه‌وتی لیبیا”.
جەختى لەوەشکردەوە “له ئه‌نجامی پێشێلكاری نێوده‌وڵه‌تی چه‌ك، بیابان و ناوچه‌كانی سرت و ده‌ورووبه‌ری پركران له چه‌ك و جه‌نگاوه‌ر له‌گه‌ل چه‌كدار كردن و پالپشتی كردنی ئه‌و هێزانه‌ی كه‌سه‌ر به حكومه‌تن له‌ته‌رابلوس له لایه‌كی تره‌وه ئه‌و هیزانه‌ی كه‌وا بۆ خه‌لیفه حه‌فته‌ر، فەرماندەى سوپای نیشتیمانى لیبیا دیاریكراو له‌لایه‌ن په‌رله‌مان له لایه‌كی تر”.
رۆژنامه‌كه ئه‌وه‌شی دووپاتکردەوە” گه‌وهه‌ره به‌نرخه‌كه‌ی لیبیا ( یه‌ده‌گی نه‌وتی ) چۆن له‌ژێر به تالان بردن و به هه‌ده‌ردان دایه كه گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی نه‌وتی كیشوه‌ری ئه‌فریقییه له نه‌وت”.
زۆربه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی لیبیا ده‌كه‌وێته حه‌وز ( ئه‌ستیله‌ك )ـی سرته‌وه كه داهاتی ساڵانەى به ملیاره‌ها دۆلار ده‌خه‌مڵێندرێت و، هێزه‌كانی حه‌فته‌ریش ئالبۆقه‌ی خستۆتە سه‌ر داهاته نه‌وتییه‌كانی ئەو وڵاتەو، له مانگی حوزه‌یرانی رابردووش‌دا بووه هۆی دابه‌زینی داهات و به‌رهه‌مهینانی نه‌وت له یه‌ك ملیۆنه‌وه بۆ ته‌نها سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی ڕۆژانه.
ڕوونیدەکاتەوە ” لیبیا له جه‌نگێكی ده‌سته و یه‌خه‌ی نێوان حه‌فته‌ر و په‌رله‌مانی لیبی كه پاڵشتی وڵاتانی هه‌رێمی و عه‌ره‌بی ده‌كرێن به تایبه‌تی له‌لایه‌ن وڵاتانی وه‌كو میسڕ و سعودیه و ئیمارات و ڕووسیاو، ئه‌و هێزه میلیشیایانه‌ی كه كه له لایه‌ن حکومەتى ویفاقەوە به‌ڕێوه‌ده‌برێن و له‌لایه‌ن وڵاتانی قه‌ته‌ر و توركیا‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن”.
ئۆبزۆرڤی دەشڵێت ” حكومه‌ته‌كانی پێشووی به‌ریتانی به‌سه‌رۆكایه‌تی ده‌یڤید كامیرۆن و، فه‌ره‌نساش به‌سە‌رۆكایه‌تی نیكۆلا ساركۆزی له‌و هۆكاره دیارانه‌بوون كه بوونه هۆی ڕووخانی قه‌زافی، به‌ڵام له كاتێكدا كه له‌نده‌ن به شێوه‌یه‌كه دیپلۆماتی له چه‌ند هێڵێكه‌وه خه‌ریكی جووڵه‌یه‌و، پاریسیش به به‌هێزی پارێزگاری له ڕووداوه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر زه‌وی”.
بەگووتەى خۆیشى ” ئێستا لیبیا له لایه‌ن حه‌فته‌ر و سه‌ركردایه‌تییه‌كی عه‌لمانییه‌وه پاڵپشتی ده‌كرێن بۆ گره‌نتی پارێزگاری كردن له هێزه‌كانی له وڵاتانی كه‌نار و به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و هێزه جیهادییانه‌ی كه له‌ژێر ده‌سه‌لاتی دابوون پێشتر”