وەزارەتی پەروەردە لەبارەی تاقیکردنەوەکان بڕیاری دا
تاقیكردنەوەی خولی دوەمی پۆلە نا كۆتاكان لە 9/8/2020 بە رەچاوكردنی رێككارە تەندروستییەكان ئەنجامدەدرێت
وەزارەتی پەروەردەی حكومەتی هەرێم رایگەیاند،”تاقیكردنەوەی خولی دوەمی پۆلە نا كۆتاكان لە 4ی بنەڕەتی تا 11ی ئامادەیی بە هەمو بەشەكانەوە لە 9/8/2020 بە رەچاوكردنی رێككارە تەندروستییەكان ئەنجامدەدرێت.”
لە بڕیاری دوەمدا هاتوە، ئەو خوێندكارانەی توشی كۆرۆنا بون، بە مەرجێك لە رێگەی راپۆرتی پزیشكییەوە بسەلمێنرێت، بەو هۆیەوە نەتوانێت بەشداری تاقیكردنەوەكان بكات، دەسەڵات دەدرێتە بەڕێوەبەرانی قوتابخانەكان كە لەكاتێكی گونجاودا و بەر لە دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن تاقیكردنەوە ئەنجامبدەنەوە.