تۆ ڕۆژ ئاهەنگی دەرچونی پۆلی (١٢)ت، جوانترکرد دادە گیان!
مەردان کوڵەجۆیی: دوێنێ دادە جوانێی کچم تەلی بۆ کردم و پرسی ئەگەر بتوانم ئامادەی ئاهەنگی ڕۆژی دەرچوونی پۆلی ١٢کەی ببم خۆشحاڵ ئەبێ، وتم تۆ بڕۆ ئەوا منش دەستبەرداری هەموو کارەکانم ئەبم و دێم. لە ڕاستیدا هەندێک بەپەلە بووم، بۆ ئەوەی فریای ئاهەنگە بەکۆمەڵەکەی دەرچونی پۆلی دوانزەی کچەکەم بکەوم، دەرفەتی ئەوەم ...






