ژیانى سیاسی غەنووشی دەکەوێتە مەترسییەوە

پ

ئەنجومەنى نوێنەرانى تونس بەنیازە لەهەفتەى داهاتوو دانیشتنێکی تایبەت بۆ پرسی کشانەوەى متمانە لەسەرۆکەکەى ئەنجامبدات، کەتومەتبار کراوە بەچەندین کەیس لەسەرووى هەموویانەوە پرسی “تیرۆر”.

ئەو تومەتانەى ئاراستەى راشید غەنوشی، سەرۆکى بزوتنەوەى ڕابوون (النهضة)، ئەگەری ئەوەى لێدەکرێت “کۆتایی بەژیانى سیاسی ئەو کەسایەتیە بهێنێت”.

لەنێو پەرلەمانى ئەو وڵاتەی باکوورى ئەفریقایە نیمچە کۆدەنگییەک هەیە بۆ ئەوەى متمانە لەسەرۆکى پەرلەمان وەربگیرێتەوە، بەتایبەت ئەو تومەتانەش لەلایەن عەبیر موسا، سەرۆکى پارتی دەستوورى ئازاد ئاراستەکراوەو، غەنووشی بەتیرۆرو، وەرگرتنى پارە لەدەرەوەى وڵات تومەتبار کردووە.

موسى باسى لەوەشکردووە ” دروستکردنى پارتەکەى غەنووشی کۆمەڵێک پێشێڵکاری بەخۆیەوە بینیوەو، هاوکات پێویستە سەرجەم ئەوانەى موڵەتیان بەو پارتە داوە، دەبێت سزا بدرێت کەرێگەیان بەو کەسایەتیە داوە کاری سیاسی بکات”.

پێی وایە ” ئەوەى لەگۆڕەپانى سیاسی وڵات روودەدات، لەدایکبوونێکى چاکسازییەو، ئامانجەکەشى ڕاگرتنى پاوانخوازی لایەنە تووندڕەوەکانە بەسەر جومگەکانى پەرلەمان”.

سەرۆکى پارتى دەستوورى ئازاد دووپاتیدەکاتەوە ” پارتەکەیان دەنگ بەهیچ حکومەتێک نادات، کادیرەکانى ئیخوان موسلیمین لەخۆ بگرێت، چ لەکاری سیاسی ئاشکرا یاخود کاری نهێنی”.

جەختى لەوەشکردەوە ” ئەگەری ئەوەیە حزبەکەیان پشتگیری لەهەر حکومەتێکى نوێ بکات، بەبێ ئەوەى بەشداریشى تێدا بکات، بەو مەرجەى کادیرانى ئیخوانى تێدا نەبێت”.

موسا دەشڵێت ” دەسەڵات بەلایەنەوە گرنگ نیە، بەڵکو ڕاستکردنەوەى رێگاکان و، رزگارکردنى تونس و گەڕانەوەى بۆ هاوڵاتیان”.

سووریشە لەوەى دەستبەرداری مانگرتنەکەى نێو پەرلەمان ناهێنن، تا ئەو کاتەى سەرجەم خواستى گەلى تونسی لەدوورخستنەوەى غەنووشی لەسەرۆکایەتى پەرلەمان بەدی دێت، هاوکات داواش دەکات ” رێگرى لەبزوتنەوەى ڕابوون بکرێت بۆ چوونە نێو پرۆسەى سیاسی و سەرلێشواندنى وڵات”.