گوزه‌رێك به دۆزه‌خدا

له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج:
له كوێ زه‌برو زه‌نگ هه‌بوو، پێویستیه‌كانی ژیان ده‌سته‌به‌رنه‌بوون، مرۆڤ له نیگه‌رانی و نائارامیدا ژیا، گرتن و كوشتن و ئازاردان هه‌بوو، بزانه ئه‌وه یان خودی دۆزه‌خه، یاخود له لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌وه كراوه به دۆزه‌خ، دۆزه‌خ له گلگامشدا له پێش به هه‌شته‌وه‌یه واته مرۆڤه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بگه‌ن به به هه‌شت ده‌بێت به دۆزه‌خدا تێپه‌ڕن.
لای ئێزدیه‌كان ده‌رگای دۆزه‌خ و ده‌رگای به هه‌شت زۆر له یه‌كه‌وه نزیكن به ته‌نیشت یه‌كه‌وه‌دانراون، لێره‌شدا ده‌شێت مرۆڤ هه‌ڵه‌یه‌ك ده‌رگاكه‌ی لێبگۆڕێت، لای ئیسلام دۆزه‌خ له ژێر پردی سیراتایه، ئیدی ئه‌و پرده باریك و تیژ‌و ته‌نكه مه‌گه‌ر هه‌ر خوداوه‌ند مرۆڤه‌كان رزگار بكات ” كرده‌وه چیه” ته‌نانه‌ت له ئه‌فسانه‌و چیرۆكه فه‌نتازی و حه‌كایه‌ته كۆنه‌كانیشدا مه‌رج نیه ئه‌وه‌ی كرده‌وه‌ی باش بێت له به‌هه‌شتا بێت، جا خۆ ژبانی زۆربه‌ی پێغه‌مبه‌ره‌كان وه‌ك ئه‌وه بووه له دۆزه‌خدا بن، خاچه‌كه‌ی مه‌سیح ، بیره‌كه‌ی یوسف، ئاگره‌كه‌ی ئیبراهیم، رێگریه‌كانی موحه‌مه‌د و هه‌تا دوای.
ئه‌و شوێنه‌ی ئازادی لێنه‌بێت دۆزه‌خه، ئازادی وتن ، ئازادی هاوار كردن ، ئازادی ژیان ناكرێت له سه‌ر بیركردنه‌وه‌ی جیاواز مرۆڤ ئازار بدرێت، وه‌ك ئه‌وه‌ی مێژوو لیپه له‌م ئازار دانه‌و ئێمه‌ش تا ئێستا هه‌ر ده‌ڵێین ناكرێت، سپارتاكۆسیش وتی ناكرێت، مارتن لۆسه‌ر كینگیش وتی ناكرێت، به‌ڵام هێشتا مرۆڤه‌كان له سه‌ر جیاوازی بیر‌و ڕا دۆزه‌خیان بۆ چێ ده‌كرێت.
كه‌واته ده‌سه‌ڵاتدان و سته‌مكاران رۆڵێكی گه‌وره له دروستكردنی دۆزه‌خدا ده‌گێڕن، هه‌ڵبه‌ت پیاوانی ئاینیش، ئیدی پیاوانی هه‌موو ئاینه‌كان، چونكه زۆر جار خۆیان لێ ده‌گۆڕێت و له قه‌باره‌ی مرۆڤ ده‌رده‌چن، گوێم له سه‌دان وتاری ئاینی بووه كه لیپ بونه له ناردنی مرۆڤ بۆ دۆزه‌خ، كه‌واته پیاوانی ئاین و ده‌سه‌ڵاتداران چێژ له دروستكردنی دۆزه‌خ و ناردنی خه‌ڵك بۆ دۆزه‌خ ده‌بینن.
مادام مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست و یه‌كی، كاتێك له ماڵه‌وه دانیشتوی كتێب ده‌خوێنیته‌وه ، یان خه‌ریكی ئاماده كردنی قاوه‌یه‌كی، یاخود سه‌یری فیلمێك ده‌كه‌یت له‌پڕكاره‌باكه‌ت ده‌كوژێته‌وه، ئه‌وه یانی فڕێدانی تۆ بۆ دۆزه‌خ، كاتێك له سه‌فه‌ردایت و دوو پۆلیسی قه‌به جانتاو شڕو شیتاڵت بڵاو ده‌كه‌نه‌وه یانی نیشاندانی دۆزه‌خ به تۆ، كه گله‌یی له دۆخی ئابوری، نه‌بوونی موچه، خراپی رێگه‌و بان ده‌كه‌یت و ده‌زگای ئاسایش قۆڵبه‌ستت ده‌كه‌ن و له كونی زیندانت ده‌خه‌ن و به یازده مانگ وات لێده‌كه‌ن كچه‌كه‌ت بڵێ نه‌مناسیه‌وه!
كه‌واته تۆ له دۆزه‌خدا بوویته، ئاكاری ده‌سه‌ڵات كاتێك هه‌ست به بوونی ده‌كرێت كه له بری چێكردنی دۆزه‌خ به‌هه‌شت بۆ هاونیشتمانیه‌كانی بسازێنێ، مرۆڤی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك له نێو ئه‌و هه‌موو نه‌هامه‌تی و وێرانه‌یه‌دا پێویستی به ئارامیه، پێویستی به كه‌مێك پشووه نه‌ك خۆشكردنی ئاگره‌كه‌ی دۆزه‌خ، له كاتێكا كه‌سیش نیه به ئاگره‌كه بڵێت ” سارد‌و سه‌لامه‌ت به ” ده‌سه‌ڵات كه دێت له‌وه خراپترت نیشانده‌دات كه‌واته ئه‌وه ئه‌وه دۆزه‌خ چێ ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی دۆزه‌خ هه‌لچبوه‌شێنیته‌وه پێویسته بیر له‌وه بكه‌یته‌وه چۆن سته‌می ده‌سه‌ڵات ورد‌و خاش بكه‌یت.
ئه‌وه‌ته‌ی مرۆڤایه‌تی هه‌یه دۆزه‌خ هه‌یه، شاعیر‌و نوسه‌رو هونه‌رمه‌نده‌كان باسی ده‌كه‌ن، وێنه‌ی لێده‌كێشن، سیاسیه‌كان وه‌ك هه‌ڕه‌شه به‌رانبه‌ر نه‌یاره‌كان به كاری دێنن” دنیات لێده‌كه‌م به دۆزه‌خ ” ئه‌مه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كه له‌وانه‌ی له ده‌سه‌ڵات و سیاسیه‌كان یاخی ده‌بن، هه‌ندێ جار به‌ری دیكه‌ش هه‌ر واده‌ڵێن، هه‌ر ئاینێك دێت هه‌ڕه‌شه‌ی بڕوادارانی ئاینی پێش خۆی به‌وه ده‌كات ده‌یاننێرێ بۆ دۆزه‌خ ، مێژوو لیپه له و شه‌ڕو ململانێیانه‌ی مرۆڤی لێناردراوه بۆ دۆزه‌خ، له كاتێكا ئاكار ئه‌وه‌یه مرۆڤ له دۆزه‌خ رزگار بكه‌یت ، ئه‌وانه‌ی ئێمه‌یان له دۆزه‌خی سه‌دام ده‌رهێنا بیانوویان چیه كه له دۆزه‌خی خۆیاندا ده‌مانسوتێنن، ئه‌م بابه‌ته سه‌ره‌تایه‌كه بۆ خوێندنه‌وه‌ی دۆزه‌خی سیاسی مرۆڤ كرد و دۆزه‌خی سیاسی كوردی.