تەندروستی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی نوێ پەتای کۆرۆنا بلاودەکاتەوە

پ

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ، ڕاگەیەندراوی ژمارە ١٩٦ی تووشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنای لە هەڕیم بڵاوکردەوە

لە ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم دا ، کۆپییەکی بۆ (پێشەنگ پرێس ) نێردراوە هاتووە ، هیچ هاولاتییەکی نوێ لە کەرەنتین نەماوە و لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا ٤٩٦٠ پشکنین ئەنجامدراوە لە سەرتاسەری هەرێم و لەو ژمارەیە ٥٤٥ هاوڵاتی وەکو تووشبووی نوێ تۆمارکراوە و پشکی شێر بە پارێزگای دهۆک دەکەوێت بە ٢١١ تووشبوی نوێ و ژمارەی ئەو هاوڵاتیانەش کە لە ٢٤کاتژمێری ڕابردوودا گیانیان لەدەستداوە ، ١٩ هاوڵاتییە و پشکی شێری بەر پارێزگای سلێمانی دەکەوێت بە ٨ هاوڵاتی .

وەزارەتی تەندروستی ، ئاماری چاکبووانی لە نێو ڕاگەیەندراوەکەی بڵاو کردەوە کە ٣١٢ هاوڵاتییە و پشکی شێری چاکبووان بەر پارێزگای هەولێر دەکەوێت کە ٢١٢ هاوڵاتییە

دەقی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی :

١. کەرەنتین: (هیچ هاوڵاتی نوێ کەرەنتین نەکراون)
هیچ هاوڵاتی لە کەرەنتینن نەماونەتەوە.

٢. پشکنین: (٤٩١٠ پشکنینی نوێ)
(١٣٤٥ هەولێر)، (٥٩٦ سلێمانی، ١٤٢ گەرمیان)، (٢٧٩٣ دهۆك)، (٣٤ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٥٤٥ تووشبووی نوێ)
(١٩٣ هەولێر)
(٩٩ سلێمانی، ١٩ گەرمیان)
(٢١١ دهۆك)
(٢٣ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٣١٢ چاکبوون)
(٢١٢ هەولێر)
(٤٠ سلێمانی، ٢٨ گەرمیان)
(٣٢ هەڵەبجە)

٥. مردن: (١٩ مردن)
(٤ هەولێر)
(٨ سلێمانی)
(٧ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٧١ دەرچوو)
پشکنین ٣٥٩٧٠٧ (١٣٨٦٧٣ هەولێر، ٩٥٥٦٩ سلێمانی، ١٢٢٠٦٠ دهۆك، ٣٤٠٥ هەڵەبجە)
تووشبوون ٣٤٢٣٠ (١٣٥٧٥ هەولێر، ١٣٠٦٥ سلێمانی، ٦٤٥١ دهۆك، ١١٣٩ هەڵەبجە)
چاکبوون ٢١٥٥٦ (٩٧٥٢ هەولێر، ٨٧٠٨ سلێمانی، ٢٠٥٢ دهۆك، ١٠٤٤ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ١١٤٠٩ (٣٣٥٤ هەولێر، ٣٦٦٧ سلێمانی، ٤٣١٢ دهۆك، ٧٦ هەڵەبجە)
مردن ١٢٦٥ (٤٦٩ هەولێر، ٦٩٠ سلێمانی، ٨٧ دهۆك ، ١٩ هەڵەبجە)

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەندراوەکەی دا داوا دەکات ، هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و دوربکەونەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و ماسك و دەستکێش ، بەکاربهێنن و لەکاتی پێویستدا ، پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
٩ی ئەیلول ٢٠٢٠