یۆرانیۆمەکەی ئێران دیسان جیهان هەراسان دەکاتەوە

پ

عەلی ئەکبەر ساڵحی ، سەرۆکی ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئەمڕۆ یەکشەممە ڕایگەیاند ، ئێران بە ١٠٤٤ ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆم ، کاردەکات بۆ پەرەپێدان و پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی

لە تشرینی دووەمی ساڵی ڕابردوو ، ئێران دەستی کردەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی ، ئەویش دوای کەم کردنەوەی پابەندییەکانی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانی

دەست پێکردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران ، نیگەرانی وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیای لێکەوتەوە بەوەی ، ئێران دەستی کردووەتەوە بە پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی لە ناوچەی فوردو ، بە دووری ١٨٠ کیلۆمەتر لە باشوری تارانی پایتەخت

لە ئایاری ساڵی ٢٠١٨ ، دوای ئەوەی ئێران ، لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی کشایەوە ، دۆنالد ترامپ ، سەرۆکی ئەمەریکا هەموو سزا داراییەکانی سەر ئێرانی توندتر کرد.

عەلی ئەکبەر ساڵح بە ئاژانسی میدیای فورمی ئێرانی ڕاگەیاند ،” وڵاتەکەی قۆناغی چوارەمی کەمکردنەوەی پابەندییەکانی بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی نێودەوڵەتی ، جێ بەجێ دەکات و بە ١٠٤٤ ئامێری پیتاندنی یۆرانیۆم ، پەرە بە پیتاندنی یۆرانیۆمەکەی دەدات.

لەسەرەتای ئەم مانگەوە ، ئاژانسی وزەی ئەتۆمی ئێرانی ئاماژەی ڕوونی کردەوە ، بڕی یۆرانیۆمی پیتێندراوی کۆگاکراوی ئێران لە ئێستادا ، دە هێندەی ئەو بڕەیە کە لە ٢٠١٥ بەپێی ڕێکەوتنی ئێران و وڵاتانی ئەوروپی لەسەری ڕێککەوتبوون.

وڵاتانی فەرەنسا و ئەڵمانیا و بەریتانیا و چین و ڕوسیا کە تا ئێستا بە ڕێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانەوە پابەندن رایانگەیاند ، پێویستە چارەسەرێکی گونجاو بۆ کەیسی ئەتۆمی ئێران بدۆزرێتەوە کە گەرەنتی جێ بەجێ کردنی ڕێککەوتنەکە لەخۆ بگرێت .