تەندروستی ئێران ئاماری نوێی پەتای کۆرۆنا بڵاودەکاتەوە

پ

سیما سادات لاری، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران لە لێدوانێکی رۆژنامەوانی بۆ میدیا ئێرانییەکان ڕایگەیاند ، لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ، ٢٦١٩ توشبووی نوێی بە پەتای کۆرۆنا لە ئێران دا تۆمارکراوە، و ١٥٦ هاوڵاتیش ، گیانیان لەدەستداوە ، بەم ژمارەیەش تێکڕای ژمارەی توشبوانی پەتاکە لە ئێران ٤٠٤،٦٤٨ ، هاوڵاتی ، بەرزبووەوە و ئەوەشی ڕاگەیاند ژمارەی گیان لەدەستدان بە پەتاکە لە ئێران ، ٢٣،٣١٣ هاوڵاتییە.

لە لێدوانەکەیدا، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، تا ئێستا ژمارەی ئەو هاوڵاتییانەی لە پەتاکە چاکبوونەتەوە لە وڵاتەکەی ،٣٤٨،١٣ هاوڵاتییە

ووتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران ئەوەشی باس کرد  ، ٣٧٩٨ هاوڵاتی ، لەکۆی ٤٠٤ هەزار تووشبووی ئێران، باری تەندروستیان ناجێگیرە و لەژێر چاودێری چردان