حزبوڵلا مێژوویەکى درێژى لەگەڵ تەقینەوەکاندا هەیە
چەندین رۆژە، زۆربەى پسپۆران و شارەزاییانى عەرەبی و نێودەوڵەتى، قسەو باسى زۆر لەسەر رووداوەکەى لوبنان دەکەن و، چەندین لیکۆڵینەوەى جۆراجۆریش لەبارەى سەرچاوە سەرەکییەکەى تەقینەوەکەى بەندەرى بەیروت پێشکەش کراوە.
لەسەرجەم ئەو گفتوگۆ و باسانەش، تومەتبارى سەرەکیی ئەو رووداوە دڵتەزێنەى لوبناندا، گرووپی حزبوڵلا، سەر بەئێران تومەتبارە، بەوەى لەو ماددەیە بێدەنگی هەڵبژاردووە.
چرکە ساتە یەکەمینەکانى تەقینەوەکەى بەیروت کە بە مۆبایلى هاوڵاتیانى لوبنانی تۆمار کرابوون، چەندین هیمای لەخۆ گرتووە، کەپسپۆڕانى تەقینەوەکان ڕەتیبکەنەوە ” تەقینەوەکە تەنها پەیوەندی بەماددەى نیتراتی ئەمۆنیۆم بێت”، بەڵکو ئاماژە بە مووشەکی عەمبار کراو دەکەن لەو بەندەرە.
پسپۆڕێکی تەقینەوە لەئیتاڵیا لەدواى شیکردنەوەى تەقینەوەکەى بەندەرى بەیروت جەخت لەوە دەکاتەوە ” حزبوڵلای لوبنانى لەو کارەساتەى بەسەر بەیروتدا هاتووە تێوەگڵاوە”.
تەقینەوەکەی ٤ ئابی ئەمساڵ تەقینەوەیەکى گەورە لەکۆگای ژمارە ١٢ ـى بەندەرى بەیروت روویداو، بووە هۆى کوژرانى سەرووى ١٦٠ کەس و، برینداربوونى شەش هەزار کەس، جگە لەوەش بەشێکى زۆری پایتەختى لوبنان وێرانبوون.
دانیلۆ کۆبی، یەکێکە لەپسپۆڕانى تەقینەوەکانى رۆماو، بە “سەرۆکى دینامیت” ناسراوە رایگەیاندووە ” کۆمەڵێک ئاماژە هەن، کە تەقینەوەکە بەهۆى سووتاندنى مووشەکی سەربازییە، نەک ئەوەى دەسەڵاتى لوبنانى باسی لێوە دەکات بەهۆى ئاگرتێبەربوونى نیتراتی ئەمۆنیۆم بێت”.
بەبۆچوونى ئەو پسپۆڕە ” گرتە ڤیدیۆییەکان دەریدەخات دوکەڵێکى گەورەى پرتقاڵى مەیلەو سووری کاڵ، لەگەڵ چەند تەقینەوەیەکى بچووى ماددەى لیسیۆم دەردەکەوێت، کەوەک سووتەمەنى مووشەکی جەنگى بەکار دەهێنرێت”.
کۆبی بەرۆژنامەى ” corriere della sera” ئیتاڵى روونکردۆتەوە ” تەقینەکە تەنها بەماددەى نیتراتی ئەمۆنیۆم نەبووە، چونکە ئەو کاتە دوکەڵەکەى ڕەنگی زەرد دەبوون، نەوەک ڕەنگی پرتقاڵى وەک لەتەقینەوەکەى بەیروت بینراوە”.
پێشبینى ئەوەشى کردووە ” تەقینەوەکەى یەکەم کاتێک روویداوە، بووەتە هۆى ئاگرتێبەربوونی عەمبارى تەقەمەنى و، تەقاندنەوەى مووشەکەکان”.
ئەو لێدوانەش قسەکانى حەسەن نەسروڵلا، ئەمینداری حزبوڵلای لوبنانى، هاوپەیمانى میشێل عەون، سەرۆکی لوبنان پووچەڵ دەکاتەوەو، رێگری لەئەنجامدانى لێکۆڵینەوەیەکى نێودەوڵەتى دەکەن لەرووداوەکە.
هاوکات ئێوارەى رووداوەکە تۆڕی هەواڵى (ئاڤا تودەى)، لەرێگەى سەرچاوەکانى خۆیەوە تۆمارێکى دەنگی بەرێوەبەرى کۆگای ژمارە ١٢ ـى بڵاوکردەوە، کەئاشکراى کردبوو “چەندین شەوە حزبوڵلا چەک و تەقەمەنى زۆرى لەو کۆگایە عەمبار کردووە”.
ژمارەیەکى زۆرى کەسایەتى ناوخۆیی و دەرەوەى لوبنان بەرپرسیارێتى تەقینەوەکەى بەیروت و وێرانبوونى بەندەرى پایتەخت، دەخەنە ئەستۆى حزبوڵلا، کەبووەتە هۆى ئاوارە بوونى سەرووى ٣٠٠ هەزار کەس، لەپاڵ وێرانبوونى یەک لەسەر سێی پایتەخت.
ئەو کەسایەتیانە دووپاتیدەکەنەوە ” حزبوڵلا هەمان جۆرى تەقینەوەى لەماوەى رابردوو بەکارهێناوەو، لەماوەى رابردووش رێگرى کردووە لەکۆتایی هێنان بەنزیکەى ٢٧٠٠ تۆنی نیتراتی ئەمۆنیۆم”.
بەشێک لەبەڵگەنامە ئاشکراوەکانیش کەدواى تەقینەوەکە بڵاوکراونەتەوە ” چەندین جار بەرپرسانى حکومی و لایەنە فەرمییەکان، لەمەترسییەکانى ئەو قەبارە زۆرەى ئەو ماددەیە ئاگادار کراونەتەوە، بەڵام هیچ کەس جوڵەى نەکردووە بۆ لەناوبردنیان”.
مێژووى ئەو گرووپە، لەعەمبار کردنى ماددەى نیتراتی ئەمۆنیۆم … سەلمێنەرى ئەوەیە کە دەستى لەو تەقینەوەیە هەبووە
لەبری دەستنیشانکردنى کێشەو هۆکارەکان، لەدواى تەقینەوەکە بەرپرسان یەکتریان تومەتبار کردووەو، بەو هۆیەوەش ١٩ کەس لەنێویاندا سەرۆکى بەندەرەکە دەستگیر کراوە.
دێڤێد داوود، توێژەرى ناوەندی لێکۆڵینەوەکانى “ئەنجومەنى ئەتڵەنتی” لەواشنتۆن باسى لەوە کردووە ” نابێت حزبوڵلا لەبەرپرسیارێتى ئەو رووداوە بەدەر بکرێت، پێناچێت ئەو گرووپە ئاگایان لەو کارگۆیە کوشتارە لەکۆگاکانى بەندەرەکە نەبووبێت”.
سووریشە لەوەى ” سەرەڕاى بێئاگاییەکەى رێبەرى ئەو گرووپە، بەڵام بەرپرسیارێتى گشتى لەئەستۆى ئەو دایە”.
دەشڵێت ” بەپێی وزارەتى خەزێنەى ئەمەریکا، وەفیق سەفا، بەرپرسى یەکەى پەیوەندیی و هەمانگی حزبوڵلا، دەسەڵاتێکى گەورەى لەچالاکییەکانى بەندەرى بەیروت هەیە”.
داوود ڕاشیگەیاند ” هاوپەیمانەکانى حزبوڵلا، ئیدارەى وەزارەتى گواستنەوە دەکەن، کەبەرپرسى سەرجەم بەندەرەکانى لوبنانن، جگە لەوەزارەتى دارایی کەگۆمرکەکانیان لەبەردەستە لەلایەن خۆیانەوە بەرێوەدەچێت، ئەمەش ئەو پرسیارە دێتە ئاراوە، چۆن چەند ساڵە حزبوڵلا شکستى هێناوە لەوروژاندنى بابەتى تەقینەوەکان “.

هەموو پسپۆڕانى نێودەوڵەتى و ناوخۆیی دووپاتیدەکەنەوە ” مێژووى ئەو گرووپە، لەعەمبار کردنى ماددەى نیتراتی ئەمۆنیۆم و، بەکارهێنانى لەچالاکییەکانی لەناوچەکەو جیهان، سەلمێنەرى ئەوەیە کە دەستى لەو تەقینەوەیە هەبووە”.
لەلایەن خۆیشیەوە رۆژنامەى “تایمز ئۆف ئیسرائیل” لەئایارى رابردوو لەسەر زارى دەزگاى هەواڵگرى موسا بڵاویکردۆتەوە کە ” دەسەڵاتدارانى ئەڵمانیا لەعەمبار کردنى سەدان کیلۆگرامی نیتراتی ئەمۆنیۆم لەلایەن حزبوڵلا لەکۆگایەکى باشوورى ئەو وڵاتە ئاگادار کراوەتەوە، لەهەڵمەتێکدا سەرجەم کەرستەو کادیرەکانى ئەو حزبە دەستگیر کران”.
هاوکات ئاسایشى بەریتانی بەسەر چوار موڵگەى سەر بەو میلیشیایە داو، کادێریکى حزبوڵلاش دەستگیر کرا، کە ئەرکى عەمبار کردنى چەند تۆنێکى نیتراتی ئەمۆنیۆمى لەکارگەیەکى نهێنى مووشەک لەدەوروبەرى لەندەن ئەنجام دەدا.
رۆژنامەى تیلیگراف لەساڵى رابردوو ئاشکراى کرد ” کۆمەڵێک کادیری حزبوڵلا سەرقاڵى عەمبار کردنى سێ تۆن نیتراتی ئەمۆنیۆم بوون”.
مێژووی عەمبار کردنى ئەو ماددەیە لەلایەن میلیشیا لوبنانیەکە شتێکى تازە نیە، بەڵکو بۆ چەندین ساڵ دەگەرێتەوەو، لەزۆربەى وڵاتانیش ئەو کارانەى ئەنجامداوە، بەجۆرێک لەساڵی ٢٠١٥ دەسەڵاتدارانى کوەیت گرووپێکى ئاشکرا کردووە کە سەرقاڵى عەمبار کردنى ٤٢ تۆنی ئەو ماددەیە بوون، لەگەڵ ٣٠٠ رەتڵ ماددەى تەقینەوەو، ٦٨ پارچە چەک و، سەدان بۆمبی دەستى تێدابووە.
هەروەها دەسەڵاتدارانى قوبرس لەهەمان ساڵ ٤٢٠ سەندوقى نیتراتی ئەمۆنیۆمى حزبوڵلا لەنێو خاکەکەى ئاشکرا کرد، کەئامادە کرابوون، بۆ تەقاندنەوەى.
تەنها ئەرکى حزبوڵلا پاراستنى ئەو ماددەیە نەبووە، بۆ ئەوەى کارى لەسەر بکات، بەڵکو لەساڵى ٢٠١٢ لەکردەوەیەکى تیرۆریستى لەبوڵگاریا دژى گەشتیارە ئیسرائیلیەکان بەکارهێناوەو، بووە هۆى کوژرانی پێنج گەشتیار.
لەساڵانى نەوەتەکانیش بەتایبەت لەساڵى ١٩٩٤ لەبۆینس ئایریس، پایتەختى ئەرژەنتین، حزبوڵلا دژى ناوەندێکى جووەکانى ئەو وڵاتە بەکارهێناوەو، بووە هۆى کوژرانى ٨٥ هاوڵاتى، دوو ساڵ پێش ئەو رووداوەش دەستى لەتەقاندنەوەى باڵیۆزخانەى ئیسرائیل لەو شارە هەبووە.
لەکیشوەرى ئاسیاش دەسەڵاتدارانى تایلاند ساڵى ٢٠١٢، ٢٩٠ لیتر نیتراتی ئەمۆنیۆمى حزبوڵلای دەستگیر کرد، بەنیازبوون لەکردەوەیەکى تیرۆریستى بەکاری بهێنن.
بانکۆک ئەو کات جەختى لەوە کردەوە ” لەئاداری ١٩٩٤ گرووپێکى سەر بەحزبوڵلا لەئۆپەراسیۆنێکی شکستخواردوویان بەماددەى نیترات ئەمۆنیۆم هێرشیان کردە سەر باڵیۆزخانەى ئیسرائیل، بەڵام کارەکەیان شکستی هێناو، سەرجەم ئەنجامدەرانیش دەستگیر کران”.