راگەیەندراوی نوێی وەزارەتی تەندروستی هەرێم

پ

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی دۆخی ٢٤کاتژمێری ڕابردووی تووشبووانی پەتای کۆرۆنا بڵاوکردەوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی نوێی لەبارەی تووشبووانی ٢٤کاتژمێری رابردووی تووشبووانی پەتای کۆرۆنای ، بڵاوکردەوە کە کۆپییەکی بە   ( پێشەنگ پرێس ) گەیشتووە ، لە ماوەی ئەو ٢٤ کاتژمێرەی ڕابردوودا ، هیچ هاوڵاتیەکی نوێ کەرەنتین نەکراوە ، و لەپارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین ، هیچ حالەتێکی گیانلەدەستدانیش تۆمارنەکراوە ، ئەوەی لە کەرەنتینەدان ، ٤١ هاوڵاتی ١ شوێنی جیاواز لە پارێزگای دهۆك ماونەتەوە. و ژمارەی پشکنینەکانیش لە هەرێمی کوردستان بریتییە لە ٥٢٧٥ پشکنینی نوێ و لەو پشکنینانەدا ٥٩٥ هاوڵاتی نوێ تووشی پەتای کۆرۆنا بوون و بەپێی ژمارەی لە شارەکانی هەرێم ، ١٨٩ کەسیان لە هەولێر و ١١٢ لە سلێمانی و ٣٣ـیان لە گەرمیان و ٢٣١ی هاوڵاتی لە دهۆک و ٣٠ هاوڵاتی لە پارێزگای هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین ، هیچ تووشبوویەکی نوێی تۆمارنەکردووە
لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ژمارەی ئەو کەسانەی لە پەتاکە چاکبوونەتەوە ، ژمارەیان ٤٧١ کەسە ، کە ٢٦٧ـیان لە شاری هەولێر و ٣٣ــیان لە شاری سلێمانی و ٣٣ـیان لە ئیدارەی گەرمیان و ١٠٩ــیان لە شاری دهۆک و ٢٥ــیان لە شاری هەڵەبجەیە ، و ژمارەی ئەو کەسانەی بە پەتاکە گیانیان لەدەستداوە ، ٢٤ هاوڵاتی بووە ، کە ١٠ــیان لە شاری هەولێر و ٦ــیان لە شاری سلێمانی و ٣ــیان لە ئیدارەی گەرمیان و ٥ــیان لە پاریزگای دهۆک و هەڵەبجە و ئیدارەی ڕاپەرین هیچ حاڵەتێکی گیانلەدەستدانی تۆمارنەکردووە

دەقی ناوەڕۆکی ڕاگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی هەرێم :

٢. پشکنین: (٥٢٧٥ پشکنینی نوێ)
(١٢٦٩ هەولێر)، (٦١٥ سلێمانی، ١٧٦ گەرمیان)، (٣١٤٩ دهۆك)، (٦٦ هەڵەبجە)

٣. تووشبوو: (٥٩٥ تووشبووی نوێ)
(١٨٩ هەولێر)
(١١٢ سلێمانی، ٣٣ گەرمیان)
(٢٣١ دهۆك)
(٣٠ هەڵەبجە)
٤. چاکبوون: (٤٧١ چاکبوون)
(٢٦٧ هەولێر)
(٣١ سلێمانی، ٣٧ گەرمیان)
(١٠٩ دهۆك)
(٢٧ هەڵەبجە)

٥. مردن: (٢٤ مردن)
(١٠ هەولێر)
(٦ سلێمانی، ٣ ڕاپەڕین)
(٥ دهۆك)
ئاماری گشتی:
کەڕەنتین هاوڵاتی ٢١٨٧١ (٢١٨٣٠ دەرچوو)
پشکنین ٣١٩١٢٥ (١٢٦٩٤٣ هەولێر، ٨٨٧٤١ سلێمانی، ١٠٠٤٦٨ دهۆك، ٢٩٧٣ هەڵەبجە)
تووشبوون ٢٩٣٤٧ (١١٩٨٩ هەولێر، ١٢٠٦٥ سلێمانی، ٤٣٦٨ دهۆك، ٩٢٥ هەڵەبجە)
چاکبوون ١٨٥٢٠ (٧٩٤٧ هەولێر، ٨١٨٢ سلێمانی، ١٥٥٣ دهۆك، ٨٣٧ هەڵەبجە)
لەژێر چارەسەر ٩٧٢٩ (٣٦٢٤ هەولێر، ٣٢٧٤ سلێمانی، ٢٧٦٠ دهۆك، ٧١ هەڵەبجە)
مردن ١٠٩٨ (٤١٨ هەولێر، ٦٠٩ سلێمانی، ٥٤ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە)

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ، داوا لە هاووڵاتیان دەکات ، پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی
حکومەتی هەرێمی کوردستان
١ی ئەیلول ٢٠٢٠