جۆنسن و ئەردۆگان پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامدا

پ

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان بۆریس جۆنس ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و رەجەب تەیب ئەردۆگان ، سەرۆک کۆماری تورکیا ، پەرەسەندنی گرژییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربێجان باسکرا

لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا و سەرۆک کۆماری تورکیا ، جەخت لە هێورکردنەوەی ئالۆزییەکانی نێوان ئەرمینیا و ئازەربێجان کرایەوە کە چەند رۆژێک لەمەوبەر لە هەرێمی کاراباکی سنووری نێوان هەردوو وڵات دروست بوو و کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

هەر لە پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەدا ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا نیگەرانی خۆی لەبارەی پەرەسەندنی گرژییەکان لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و لیبیا ، دەربڕی.

بۆریس جۆنسن ، سەرۆک وەزیرانی بەریتانیا ، خۆشحاڵی خۆی دووپاتکردەوە بە دەستپێکردنی گفتوگۆی نێوان تورکیا و یۆنان کە لەماوەکانی ڕابردوو لە دەریای رۆژهەڵات ، بەهۆی گەڕانی تورکیا بەدوای نەوت و گازدا ، گرژی لەنێوانیان دروست بوو و نزیک بوو لە پێکدادانی سەربازی .