پایتەختی وڵاتێکی ئەوروپی بەتەواوەتی دادەخرێت

پ

پایتەختەکە بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دادەخرێت

حکومەتی ئیسپانی ، مەدریدی پایەتەخت دادەخات دوای ئەوەی دەبێتە سەنتەری بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا

سیلڤادۆر ئایلا ، وەزیری تەندروستی ئیسپانیا لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی بۆ میدیاکانی ئیسپانیا ڕایگەیاند ، بە ڕێکاری نوێ و توندەوە مەدریدی پایەتەخت بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە و زیادبوونی رێژەی تووشبوان، دادەخرێت و تەنها ڕێگا بە هاتووچۆیەك دەدرێت کە زۆر گرنگ بێت.

وەزیری تەندروستی ئیسپانی ڕوونی کردەوە ، مەدرید تایبەتمەندیی خۆی هەیە و بەهۆی ئەوەی ڕێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا زیادی کردووە ، بەڕێکاری توندەوە شارەکە دادەخەین .

وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە ئاماژە بەوەش دەکات ، شاری مەدرید سێ ملیۆن هاوڵاتی تێدا دەژیت و لە نۆ شارەوانی پێکهاتووە و سنووری هەر شارەوانییەك
١٠٠ هەزار هاوڵاتی تێدا دەژیت و شارەکە بەتەواوەتی، بە ڕووی گەشتیار و ئەو خەڵکانە دادەخرێت کە بۆی دێن ، مەگەر بۆ کاری زۆر پێویست نەبێت .

وەزیری تەندروستی ئەو وڵاتە باسی لەوەش کرد ، کە کرێکاران و فەرمانبەران بۆ چوونە سەرکار ، ڕێگایان پێدەدرێت بەڵام لە کاتژمێر ١١ی شەوەوە ، شارەکە هەموو هاتووچۆیەکی تێدا قەدەغە دەبێت و هاوکات هەموو یاریگا و یانەی شەوانە و پارکەکانیش دادەخرێن و ڕێگاش نادرێت لەنێو شەقامەکان و هەر شوێنێکی تردا ، جگە لە ٦ کەس ، زیاتر خەڵكی تێدا کۆببێتەوە .