کێشەی هەزاران جووتیار چارەسەر دەکرێت

پ

وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ، ڕایگەیاند ، ڕێژەی %٣ ئەو زەویانەی کێشەی قەرەبۆکردنەوەیان هەبوو ، چارەسەکرا
بێگەرد تاڵەبانی ، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو رایگەیاند، ئەو زەویانەی كێشەی قەرەبۆکردنەوەیان هەبوو ، بە ڕێژەی %٣ چارەسەر كرا، بەمەش هەزاران جوتیار سوود مەند دەبن.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو لە پەڕەی تایبەتی خۆیی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیس بووك دەڵێت، لەپێناو چارەسەركردنی كێشەی ئەو جوتیارانەی گرێ بەستی كشتوكاڵی و قەرەبووكردنەوەی 3% یان هەبوو، بە هەماهەنگی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بە سوپاسەوە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ چارەسەركردنی دەرچوو.
وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو باسی لەوەشكردووە، خاڵی یەكەمی بڕیارە تایبەتە بە دەسپێكردنەوەی پرۆسەی قەرەبووكردنەوە بە رێژەی 3% بۆ ئەو جوتیارانەی كە خاوەنی گرێبەستی كشتوكاڵی بوون، یان بڕیاری دابەشكردنی زەوی كشتوكاڵیان هەبووە و زەویەكانیان كەوتۆتە سنوری شارەوانیەكان لە پێش رێككەوتی 18/12/2018، بە پێی نوسراوی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو.
رونیشكردۆتەوە، لیژنەیەكی هاوبەشی نێوان هەرسێ وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو، شارەوانی و گەشتوگوزار و داد لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان وردبینی لە دۆسیەكان دەكەن و پاشانیش قەرەبووكردنەوەی جوتیاران دەكرێت.
بێگەرد تاڵەبانی، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو ئاماژەی بەوەشكردووە، رۆژانە چەندین جوتیار سەردانیان دەكردین تایبەت بە قەرەبووكردنەوەی كێشەی %٣، بۆیە لێرەوە پیرۆزبایی لەو هەزاران جوتیارە دەكەم.