وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێم ، هەڵمەتێکی دەست پێکرد
بێگەرد تاڵەبانی ، وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە هەژماری فەرمی خۆیەوە ، قەدەغەکردنی بەرهەمی کشتوکاڵی دەرەکی ڕاگەیاند لەکاتی پێگەیشتنی بەرهەمی ناوخۆیی
وەزیری کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو ڕایگەیاند ،هەڵمەتی دەست بەسەرداگرتنی بەرهەمی قەدەغەكراو لەناو بازاڕو عەلوەكانمان دەست پێکرد و لە هەر وەرزێك بەرهەمی جوتیارانمان پێ بگات، بەرهەمی هاوردەمان قەدەغەكردووە، لەمبارەیەوە ، نوسراومان بۆ هەموو لایەنە پەیوەندارەكان كردووە كە رێگربن لە هاوردەكردنی بەرهەمی قەدەغەدەكراو.
هەر لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی وەزیری کشتوکاڵ دا هاتووە ، لە پێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمان، ئەمڕۆ دووشەممە31/8/2020، لە هەموو پارێزگاكان و ئیدارە سەربەخۆكان بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان هەڵمەتێكی فراوانی دەست بەسەرداگرتنی هەموو بەرهەمە قەدەغەكراوەكان لە عەلوەکان و ناو بازاڕ دەستی پێکرد و ئەم هەنگاوە یەكێكە لە رێكارەكانمان بۆ پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، لە دوای هەنگاوی بڕیاری قەدەغەی هاوردەكردنی چەندین بەرهەم بیگەرد تاڵەبانی ، وەزیری کشتوکاڵ ئاماژە بەوەش دەکات ، ”جوتیارانمان دەڵنیا دەكەینەوە بە هاوكاری لایەنە پەیوەندارەكان رێككارەكان بەردەوامی دەبێت، تاوەكو بەرهەمەكانیان ركابەری بەرهەمی هاوردە بكەن.”