محمود سەنگاوی ڕوونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

محمود سەنگاوی ، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە پەڕەی فەرمی خۆیەوە لە فەیس بوک ڕایدەگەیەنێت ، پەرتوکی ( لەبری بیرەوەری )ی مەلا بەختیار ، بووەتە جێ ڕەخنە و تێڕوانینی زۆرێک لە هەڤاڵانی شاخی و تێکۆشەرە دێرینەکان .
محمود سەنگاوی دەشڵێت ، دیارە هەموو نوسینێک بە کامی دڵی هەموو کەسێک نییە، بەڵکو خەڵکی دابەش دەبنە دوو بەرەی دژ و پشتیوان، هەر کەسێکیش مافی خۆیەتی لەهەر بەرەیەکدابێت و ئازادانە بیروڕای خۆی دەرببڕێت.
سەنگاوی ئاماژە بەوەش دەکات ، زۆرێک لە برادەران سەرنج و تێبینی خۆیان لەسەر کتێبەکە نوسیوە و بڵاوکردۆتەوە و لە پەنای ئەمەشدا ،هەندێک لە میدیا سێبەریەکانی سۆشیاڵ میدیا،هەواڵ و لێدوانی بێ بنەما و ناڕاستیان بە ناوی بەندە و زۆرێک لە برادەرانەوە بڵاوکردۆتەوە،
لە کۆتایی دا محمود سەنگاوی دەڵێت ، ” هەر بۆیە بە پێویستم زانی بۆ کۆمەڵانی خەڵکی کوردستانی ڕوون بکەمەوە کە بەندە، تاکو ئێستا هیچ جۆرە لێدوان و سەرنجێکم نەداوە لەسەر ئەو کتێبە و هەرکات بە تەواوی کتێبەکەم خوێندەوە، ئەوکات لە ڕێگەی دەزگا میدیایە فەرمیەکانەوە بیر و بۆچوونی خۆم دەردەبڕم، کە ڕەنگە تێبینی و سەرنجی جیدم لەسەر ناڕاستی و شێوێنراوی هەندێک لە بابەتەکانی ناو کتێبەکە هەبێت، وەک لە چاوپێکەوتنەکەی هەڤاڵ مەلا بەختیارەوە گوێبیستی بووم ”