داوای کۆبوونەوە دەکرێت لە شوێنی سوتانی دارسنۆبەرەکانی سلێمانی

پ

کەریم عەلی ، ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەسەر لیستی بزووتنەوەی گۆڕان ، لە هەژماری تایبەتی خۆی کە وێنەی یاداشتێکی لەگەڵ هاوپێچ کردووە نووسیویەتی ، تایبەت بە ڕووداوی سووتاندنی دار سنۆبەرەکانی ڕێگای سلێمانی- تاسڵوجە و زیادەڕۆی کردن لە سەر زەوی و موڵکی گشتی ، بەواژووی نزیکەی ٢٠ ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ، داوای بەستنی کۆبونەوەیەکی نائاسایی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی دەکەن .

کەریم عەلی ، ئەوەش ڕوون دەکاتەوە کە بە ئامادەبوونی ئەو لایەنانەی پەیوەندیدارن بەو بابەتە و لە یاداشتەکەی ئاماژەیان پێداوە، جێگای کۆبونەوەکەیان ، نزیک ئەو دارسنۆبەرانە دەبێت کە لە چەند رۆژی ڕابردوو ، سووتێنران لە سەر ڕێگای سلێمانی – تاسڵوجە.

لە چەند رۆژی ڕابردوودا ، پارچە ڤیدیۆیەک بڵاوبووەوە تیایدا ، ئاگر لە دار سنۆبەرەکانی سەر ڕیگای تاسلوجە – سلێمانی ، بەردەدرێت .

سوتاندنی ئەو دار سنۆبەرانە ، کاردانەوەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی بەدوای خۆی دا هێنا.

کاردانەوەکان ئاماژەیان بۆ ئەوە دەکرد کە سوتاندنی ئەو دار سنۆبەرانە ، بە ئەنقستە و ویستێک هەیە کە ئەو شوێنە بکرێت بە پرۆژەیەکی بازرگانی.

دوای ڕووداوەکە سەرۆکایەتی شارەوانی راپەرین لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی دا بۆ میدیاکان رایانگەیاند ، هەموو ساڵێک ئەو رووداوی ئاگرکەوتنەوانە لەو ناوچانە ، دووبارە دەبێتەوە .

سەرۆکایەتی شارەوانی ڕاپەرین ئاماژەیان بۆ ئەوەش کرد ، دوور و نزیک سوتاندنی ئەو دارسنۆبەرانە ، بە ئەنقەست نەبووە و ڕوونیشیان کردەوە ، هیچ پرۆژەیەکی بازرگانیش لە ئارادا نییە لە شوێن ئەو دار سنۆبەرانە ،ئەنجام بدرێت .

 

وێنەی یاداشتەکان