هاوڵاتیەک بە مادەی کریستاڵی سڕکەرەوە دەستگیردەکرێت

پ

دەستەی دەروازە سنووریەکان عێراق هاوڵاتییەکی عێراقیب، لە دەروازەی سنووری سەفوانی سەر بە پارێزگای بەسرا بە ماددەی کریستاڵی سڕکەرەوە ،دەستگیردەکات

سەرچاوەیەک لە دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق رایگەیاند ، هاوڵاتییەکی عێراقی کە لە وڵاتی کوێت ، گیریخواردووە ، لە دەروازەی سنووری سەفوانی سەر بە پارێزگای بەسرا، هاوکات سنووری نێوان عێراق و کوێتە ، دەستگیردەکات بە ماددەی کریستاڵی سڕکەرەوە ، ویستوویەتی لە کوێتەوە بە ماددەکەوە بێتە نێو عێراق

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد ، ئەو هاوڵاتییە عێراقییە کە لە وڵاتی کوێت گیری خواردووە وێڕای ماددەی کریستاڵی سڕکەر ، کۆمەڵێک دەرمانی رێگەپێنەدراوی پزیشکیشی پێ بووە و ویستویەتی لەناو عێراق ساغی بکاتەوە

دەستەی دەروازە سنووریەکانی عێراق بە هەماهەنگی لەگەڵ پۆلیسی گومرگی دەروازی سنووری سەفوان ، ئەو هاوڵاتییەی دەستگیر کردووە و لە ئێستادا دەستبەسەرە و پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ دەکرێتەوە