بودجەی2021ی عێراق هەڵی کار دەڕەخسێنێت

پ

ئەحمەد مەلا تەڵال ، ووتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند ، بودجەی ساڵی ٢٠٢١، هەوڵ دەدات گەنجان ڕابکێشێت بۆ خۆی و دەرفەتی کارکردنیان بۆ بڕەخسێنێت

لەبارەی هەڵبژاردنەکانی داهاتووی عێراقەوە ، ووتەبێژی حکومەتی عێراق ئاشکرای دەکات کە پارەدارکردنی هەڵبژاردنەکانی حوزەیرانی ٢٠٢١ ئامادەیە و ئەوەی پەیوەست بێت بە بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی عێراق بۆ دانیشتوانی عێراقی لە دەرەوەی وڵات ، تەنها کێشەی هونەرین و کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان چارەسەری بۆ دەدۆزێتەوە.

ئەحمەد مەلا تەڵال جەخت دەکاتەوە کە ، لێژنەی باڵای ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی و نەهێشتنی تاوان ، لەکارەکانی بەردەوامە و ئەو لێژنەیە هیچ کەسێکیش بەدیاری کراوی ناکاتە ئامانج و کاری لێژنەکە ، نهێنی و وردە و لەگەڵ ئەوەشدا ، کارەکانی نابێتە هۆی کەمکردنەوەی ڕۆلی دەزگا ئەمنییەکانی دیکە لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان و دەستگیرکردنی تاوانبار و گەندەڵکاران