محمد تۆفیق عەلاوی پشتگیری کازمی دەکات
محمد تۆفێق عەلاوی ، سیاسەتمەداری عێراقی و هاوکات ڕاسپێردراوی سەرنەکەوتووی پێکهێنانی حکومەتی عێراق ، لە بڵاوکراوەیەک دا لە هەژماری تایبەتی خۆی ڕایدەگەیەنێت ، ڕەخنەی من لە ئێستا، لەسەر پێکهێنانی حکومەتی پشک پشکێنە لەلایەن مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، هەیە کە زۆربەی وەزیرەکانی کابینەکەی لەسەر ئەو بنەمایە ،دامەزراندووە .
محمد تۆفیق عەلاوی دەشڵێت ، لەهەمان کاتدا ، ڕێگا بە خۆم نادەم لە نرخی ئەو هەوڵانەی کەم بکەمەوە ،.لە دژایەتی گەندەڵی و گەندەڵکاران ، گرتوویەتییە بەر، بێگومان هەموو ئەمانە ،لە بەرژەوەندی عێراقییەکانە.
عەلاوی پشتگیری خۆی بۆ کازمی دووپات دەکاتەوە و دەڵێت ،”من و دڵسۆزانی عێراق ، بەهەموو شێوەیەک پشتگیری بەڕێزیان دەکەین لەو هەنگاوانەی ، دژی گەندەڵکاران گرتوویەتییە بەر ، لەسەر ڕێباز و میتۆدی جەنابی ئایەتوڵا سیستانی” .
عەلاوی لە کۆتایی دا دەڵێت ”هیوا دەخوازین ، بەردەوام بێت لەسەر دژایەتی و درێژەدان بە بنەبڕکردنی گەندەڵی و بێ ترس و سڵەمینەوە ، دەست ببات بۆ هەموو فایلە گەورەکانی گەندەڵی و تاوانباران ڕاپێچی دادگاکان بکات ، بۆ ئەوەی بە سزای دادپەروەری خۆیان بگەن.”