مووچەی بۆ ژمارەیەک خێزان بڕیەوە

پ

لە دانیشتنێکی یەک کاتژمێری ، ڕەزامەندی وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی وەرگرت و مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ،بۆ ژمارەیەک خێزانی پارێزگای دیالە ، دابین کرد

سەلیم جبوری ، سەرۆکی پێشووی پەرلەمانی عێراق ڕایەگەیاند ، ئەمڕۆ پێنج شەممە ،دوای چاوپێکەوتنی لەگەڵ عادل روکابی ، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ، ڕەزامەندی ناوبراو بۆ دابین کردنی مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ، بۆ ژمارەیەک خێزانی شایستەی سەر بە پارێزگای دیالە ، وەرگرت .

سەلیم جبوری ، ئەوەشی ڕوونکردەوە ، ئەم هەنگاوە بۆ بەهاناوەهاتنی بەپەلەی ئەو خێزانە شایستانەن ، بەتایبەتی لەو بارودۆخە سەختەی ، عێراق تێی کەوتووە لە قەیرانی دارایی و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا .
لەو چاوپێکەوتنەی جبوری و روکابی ، هەردوو لا گرنگی ئەو توێژەیان خستەڕوو و جەختیان لە شایستەبوونی ئەو خێزانانە کردەوە ، کە شایستەی مووچەی چاودێدی کۆمەڵایەتین ، وێڕای بە گرنگ زانینی هەوڵەکانی نەهێشتنی گەندەڵی و گێڕانەوەی ئەو پارانەی کە بە شێوەی نایاسایی ، بۆ خەڵکی ناشایستە بە مووچەی چاودێری کۆمەڵایەتی ، بڕدراوەتەوە.