کازمی بڕیارێکی نوێی لەبارەی پشووی هێزە ئەمنییەکان دەرکرد

پ

مستەفا کازمی ، سەرۆک وەزیرانی عێراق ، لە کۆبوونەوەیەکی دا لەگەل دەستەی تەندروستی نیشتیمانی ، بە نووسراوێکی فەرمی ، بڕیاری دا کە هەردوو وەزارەتی ناوخۆ و بەرگری و دەستەی حەشدی شەعبی ، کارکردن بە سیستەمی پشووی %٥٠ ڕابگرن .

لەو کۆبوونەوەیەی کە لە نێوان سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران و دەستەی تەندروستی نیشتیمانی لە مێژووی ١٩ی ئەیلول ، ئەنجام درا ، بڕیار درا کە بە سیستەمی پشووی %٥٠ ، کە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا ، بۆ خۆپارێزی کاری پێدەکرا ، هەڵبووەشێنرێتەوە و بگەڕێنەوە سەر سیستەمی پێشووی بەر لە بڵاوبوونەوەی پەتاکە .