دوو پەرلەمانتاری گۆڕان ڕاگەیەندراوێك بڵاودەکەنەوە

پ

دابان محمد و ئاشنا عەبدوڵا ، پەرلەمانتارانی بزووتنەوەی گۆڕان ڕایدەگەیەنن ، لە ئیبراھیم خەلیل دەست بەسەر بڕێکی زۆر ئاڵتوندا دەگیرێت و دەستێوەردانی قورس ھەیە ، بێ جیاوازی و بەدەیان ڕێگای جیاواز، گەندەڵی و کاری قاچاخی لە سەرجەم دەروازەکان بەردەوامە.

ئەو دوو پەرلەمانتارە لە ڕاگەیەندراوەکەیان ڕوونی دەکەنەوە ، کە ئەو ئاڵتونانەی دەستیان بەسەردا گیراوە،ھی کۆمپانیای نورتاشە و سزاکەی زیاتر لە ١ ملیۆن دۆلارە، دەستێوەردان و ھەوڵێکی زۆر ھەیە لەلایەن بەرپرسانی حزبیەوە بۆ پەردەپۆشکردنی ئەم دۆسیەیە.

دوو پەرلەمانتارەکەی گۆڕان پەیامەێك ئاراستەی سەرۆکی حکومەت دەکەن و ڕایدەگەیەنن ، ” بەرپرسانی باڵای گومرگی ھەرێم و وەزارەتە پەیوەندیدارەکان ئاگادار دەکەینەوە، پێویستە ئەم کەیسە رەوانەی دادگای لێکۆڵینەوە و گومرگی بکرێت، دۆسیەکە رێکاری یاسایی خۆی وەربگرێت، بەپێچەوانەوە ھەمو ئەو کەس و لایەنانە بەرپرس دەبن کە ناو و زانیاری تەواویان لامانە و یەکەم جار نیە و پێشتر لە رێگەی دەستکاریکردن و گۆرینی کۆنوسەکانەوە، چەندین کاری نایاسایی لەم جۆرە لەدەروازەی ئیبراھیم خەلیل کراوە و دەکرێت، لە سەرجەم دەروازەکانیش بێ جیاوازی کاری گەندەڵی و قاچاخی بەردەوامە ” .

دابان محەمەد ئەندامی پەرلەمانی کوردستان
ئاشنا عەبدوڵا ئەندامی پەرلەمانی کوردستان