بەهۆی جەڵدەوە قاچی ڕەق بوو و خێرایی زیادکرد
بەهۆی جەڵدەوە قاچی ڕەق بوو
فازڵ حاجی ، ووتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی هەولێر رایگەیاند ،”کاتژمێر ٤:٣٠ـولەکی سەر لەئێوارەی رۆژی هەینی ، لەسەر شەقامی ٣٠ ،مەتری ئوتومبیلێکی جۆری نیسان تاکسی بەهۆی تیژرۆیی خۆی کێشا بە چوارئوتومبیلدا لەمەودای نزیکەی ٢٠٠مەتر.
وتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئاماژە بەوەش دەکات ، بەهۆی زەبری پێکدادانی لەگەڵ دوو ئۆتومبیلی وەستاو لەسەر پردی سەیداوە ، و دوای تەقینی پاتریەکەی گڕیگرت و وەستا .
ووتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی هەولێر ئەوەی ڕوونکردەوە ، لەئەنجامی لێکۆلینەوە بۆ هۆکاری تیژرۆییەکە دەرکەوتووە ، شوفێری تاکسییەکە ، کەسێکی بەتەمەنە ، و لەکاتی لێخورێن جەلتەی دل لێ ی داوە ، بۆیە قاچی لەسەر پایدەری بەنزین ڕەق بووە وەپێ لێنان زیادی کردوە.
بەپێ ووتەی فازڵ حاجی ، لەئەنجامی ئەو پێکدادانە ، هیچ زیانێکی گیانی نەبو تەنها زیانی ماددی نەبێت ،وەکو هەلوێستێکی جوامێرانەش سەرجەم ئەو کەسانەی زیانیان بەرکەوت ، لەدوای زانینی هۆکاری روداوەکە کەبەهۆی لێدانی جەلتەوە بوە لەمافەکانیان خۆش بون