ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
![](https://peshangpress.com/wp-content/uploads/2020/10/20201010_231703.jpg)
دوای ئەوەی پێنج شەممەی ڕابردوو ، غازی ئالیخانی ، بەرپرسی ئاسایشی سەرزێری کوژرا ، ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بڵاوی کردەوە ، بەداخەوە ئێوارەی رۆژی پێنج شەممە ، ٨ئۆکتۆبەر کاتژمێر ٥:٣٠ ، غازی ساڵح ئالیخانی ، بەرپرسی ئاسایش دەروازەی سنووری سەرزێری بە دەستێکی ڕەش تیرۆرکرا .
ئەنجومەنی ئاسایشی هەرێم ڕوونی کردەوە ، دوای لێکۆڵینەوەیەکی ورد و هەمەلایەنە دەرکەوت ، پەکەکە ئەو کارەی ئەنجام داوە و پێشووتریش ، بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ ، هەڕەشە لە ناوبراو لەلایەن پەکەکەوە کراوە .
ئەنجومەنی ئاسایش لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەی ئاماژە بەوەش دەکات ، وێڕای سەرەخۆشیمان بۆ بنەماڵەی غازی ساڵح ئالیخانی ، بەتوندی ئیدانەی ئەو کارە دەکەین و ڕایدەگەیەنین ، ئەم کردەوە تیرۆریستییە ، بێ وەڵام نابێت و داوا لە هاوڵاتیانی دڵسۆزی هەرێمی کوردستانیش دەکەین ، لە ئاست ئەم کردەوە تیرۆریستییە هەڵوێستیان هەبێت و بێ دەنگ نەبن .