19 ساڵ بەسەر کارەساتی 11ی سێپتەمبەردا تێدەپەڕێت

پ

ئەمەریکا یادی ڕووداوە کارەساتباویەکەی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ دەکاتەوە

ئەمڕۆ هەینی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٢٠ ، نۆزدە ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر ڕووداوە کارەساتباویەکەی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١و نزیکەی ٣٠٠٠ هاوڵاتی ئەمەریکی لەو ڕووداوە ، گیانیان لەدەستدا .

وێنەی ڕووداوەکە ساڵی ٢٠٠١

ڕووداوەکە بەرەبەیانی ١١ی سێپتەمبەری ٢٠٠١ ڕوویدا ، کاتێک چەند سعودیەک ،ژمارەیەک فرۆکەی ئەمەریکی دەڕفێنن و خۆیان دەکێشن بە تاوەری بازرگانی جیهانی لە نیویۆرک و تاوەرەکە بە تەواوەتی ڕووخا .

لە هەمان ڕۆژدا ، فرۆکەیەکی دیکە ، خۆی دەکێشێت بە باڵەخانەی پینتاگۆن دا و یەکێکی دیکەشیان لە کێلگەیەک دەکەوێتە خوارەوە لە ویلایەتی پینسلڤانیا و لەدوای ڕووداوەکە ، ڕێکخراوی قاعیدە ، بەرپرسیارێتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو کردەوەیە ، ڕادەگەیەنێت.

ئەنجامدەرانی ڕووداوەکە ، ژمارەیەک تیرۆریستی سعودی بوون و دوای ئەم ڕووداوە ، گۆڕانکاری بەسەر سیاسەت و ڕێڕەوی حوکمڕانی لە جیهان دا هات

ئەمڕۆ دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ئەمەریکا لە شوێنی ڕووداوەکە ، یادی قوربانیانی دەکەنەوە و ئەو ڕۆژە بەرز ڕادەگرن