پارێزەری مەلا بەختیار سکاڵای یاسایی لەسەر ماڵپەڕێک تۆماردەکات
نووسینگەی پارێزەری مەلا بەختیار ، ئەندامی ئەنجومەنی باڵای بەرژەوەندی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕاگەیەندراوێک بڵاودەکاتەوە
نووسینگەی پارێزەری مەلا بەختیار رایگەیاند ، سکاڵای یاسایی لەسەر سایتی کەی ئێن ئێن و چەند کەسێکی دیکە کە تەشهیریان بە ناوبراو کردووە ، تۆمار دەکات
نوسینگەی پارێزەری مەلا بەختیار ئەندامی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندی یەکێتی ڕایدەگەیەنێت ، سکاڵای یاسایی لەسەر ماڵپەڕی کەی ئێن ئێن و بڕیار نامیقی ئامادەکاری بەرنامەیەکی ماڵپەڕەکە و جەلال مەسۆیی ، میوانی بەرنامەیەکی ماڵپەڕەکە ، تۆمار دەکات
سکاڵای یاسایی نووسینگەی مەلا بەختیار دوای ئەوە دێت کە لەپای ئەو تەشهیر و ناوزڕاندنەی لە بەرنامەیەکی ماڵپەڕی کەی ئێن ئێن دا ، بەرامبەر مەلا بەختیار کردویانە.
نوسینگەی پارێزەری مەلا بەختیار ، ئاماژە بەوەش دەکات کە رۆژی یەک شەممە، ٢١ی ئەیلول ،لە دادگای لێکۆڵینەوەی شاری سلێمانی و بەپێی یاسای کاری رۆژنامەگەریی سکاڵا لەسەر ماڵپەڕی کەی ئێن ئێن و هەریەکە لە بڕیار نامیق ئامادەکاری بەرنامەکە و جەلال مەسۆیی میوانی بەرنامە، تۆمار دەکات
نووسینگەی مەلا بەختیار ئەوەش ڕوون دەکاتەوە بەو پێیەی هەر سێ لا هەڵساون بە ناوزڕاندن و تەشهیر و بێ رێزیی کردن بەرامبەر ناوبراو ، ئەو سکاڵا یاساییە تۆماردەکەن .
نوسینگەی پارێزەری مەلا بەختیار هۆشداری دەدات کە ، هەر کەس و لایەنێکی دیکە بێت و تەشهیر ناوزڕاندن بەرامبەر مەلا بەختیار ئەنجام بدات، ئەوا سکاڵای یاسایی لەسەر تۆماردەکرێت .