دواى ٤٠ ساڵ خۆری خومەینى لەئێراندا ئاوابووە

پ

دواى تێپەربوونى چل ساڵ بەسەر هەڵگیرساندنى شۆڕشەکەى خومەینى، تاران کەتۆتە نێو هەردوو دەمی هاوپەیمانى نێودەوڵەتى بۆ بەرەنگاربوونەوەى هەڕەشەکانى ئێران، کە سەرپێچی دەکاتە سەر ئاسایشى ناوچەکەو، ئەو پرسەش رژێمى ئێرانى بەرەو گۆشەگیری زیاتر بردووە.

بەو هۆیەوەش پاڵى بە گەلەکەى ناوە بەوەى لەبەردەم گۆڕەکەى ئایەتوڵلا روحەڵلا خومەینى، لەسییەمین ساڵیادی مردنى پرسیاری ئەوە بکات ” تاچەند دەبێت پێدانى باج خۆراگری بەرامبەر سیاسەتێکى شکستخواردوو بەردەوام بن، کە سەلمێنراوە وادەکەى بەسەرچووە”.

دواى نقوومبوونى رژێمى کۆمارى ئیسلامی، لەنێو چواردەوری فشارەکانى ئەمەریکاو، سەپاندنى سزای ئابوورى بەسەر کەرتەکانیدا، ئاڵۆزی و تەگەرە ئابوورى و کۆمەڵایەتى و سیاسی گەلى ئێران پەرەی سەندووەو، پەتەکانى ملى دەسەڵاتدارانیش تووندتر بووە.

هەوڵەکانى واشنتۆن دژى ئەو رژێمە پیرۆزیی و شکۆمەندی داڕماند، وجەماوەریش پێچەوانەى ئاراستەکانى پێشووی  بەردەوام دروشمى ” برۆخێ رژێم و مەرگ بۆ دیکتاتۆر بەرامبەر خراپی ڕەوشی ژیانیان بەرز کردەوە”.

جگە لەوانەش بڵاوبوونەوەى هەژاری و بێکاری، خاڵێکى دیکەى قەیرانە ناوخۆییەکانى ئێرانە، تاوەکو ئێستا دەسەڵاتدارانى ئەو وڵاتە نەیانتوانیوە چارەسەرى بۆ بدۆزنەوە.

رژێمى دەسەڵاتداری تاران، لەدواى کشانەوەى ویلایەتە یەکگرتووەکان لەرێکەوتننامە ئەتۆمییەکەى ٢٠١٥، چانسەکانیان بەرەو لاوازبوون هەنگاوی ناوەو، خەڵکیش بۆ دژایەتى کردنیان دروشمی مرگ بر خامنئی (مەرگ بۆ خامەنەئی) بەرز کردەوەو، چیتر وێنەکانى خومەینیش کە بەهەموو شەقام و سوچێکدا بڵاوبووەتەوە، گرنگی وسەرەنجی ئەوتۆى نەماوە.

تا ئێستاش خومەینى وەک کۆتا مەرجەعی سەرەکی ئێران دادەنرێت و، زۆربەى ئەو دامەزراوانەى لەسەرەتاکانى ١٩٧٩ دروستى کردن پشت بەمیراتە فەقهی و سیاسییەکانى دەبەستێت.

دواى چل ساڵ لەو شۆڕشە، گەنجانى ئێران کە سەدا ٦٠ ـى کۆى گشتى کۆمەڵگەى ئەو وڵاتە پێکدەهێنێت، هیچ هاندانێک لەدروشمەکانى دژ بەئەمەریکا بۆ دروست نابێت، بەتایبەت ئەو دروشمانە بوونەتە هۆکارێکى سەرەکیی لەوەى هاوشێوەى گەنجانى جیهان ژیانێکى ئاسایی بەرێوەببات.

لەسەرووى ئەوانەشەوە وڵاتەکەى بەهۆى سیاسەتی دەسەڵاتدارانى، لەسنوورە هەرێمایەتى و نێودەوڵەتیەکانەوە دابڕاوەو، پەیوەندییەکى ئاسایی و سروشتى لەگەڵ وڵاتانی جیهاندا نیە.

خومەینى لەپشت تیوری “ویلایەتى فەقێ” ـەوە بوو، کە دەبێت زانایەکی ئایینى فەقهی بەهۆى خواپەرستى و لێهاتوویەوە دەسەڵاتی دامەزراوەکانى دەوڵەت بگرێتە دەست و، گەل بەخێو بکات.

ئەو بنەمایەش بەردی بناغەى سیستەمى سیاسی ئێرانەو، زۆربەى دامەزراوە هەڵبژێردراوەکانیشى شەرعیەتى ئایینى و میللی لەکۆماری ئیسلامی ئێراندا لەو روانگەیەوە بەدەست دەهێنێت.

سەرەڕاى ئەوەى خومەینى خاوەنی ڕاستەقینەى شۆڕشی ئێرانی نیە، کە بووە هۆى رووخانى دەسەڵاتی پاشایەتى، بەڵام یەکنەگرتوویی و جیاوازی بەرەی ئۆپۆزسیۆن وای کرد ” زانایانى شیعەو لایەنگرانى خومەینى یەکبگرن و، پاڵ بەهێزە نەتەوەیی عیلمانیەکان و هێزە چەپ و مارکسییەکان بنێن، بۆ ئەوەى خۆیان بگەنە دەسەڵات”.

کاتێک شوێن پێی خۆیان بەهێز کرد ” بەبیانووى پارێزگارى کردن لەشۆڕشی ئیسلامی، هەڵوێستێکى تووندی بەرامبەر هەموو هێزەکانى دیکە گرتەبەرو، پاکتاوی کردن”.

لە ١٧ ئابی ١٩٧٩ ، لەپەیامێکیدا خومەینى داواى کرد ” هیچ لێخۆشبوونێکى لەگەڵ دوژمنانى شۆڕش ئەنجامنەدەن”.

گووتیشى ” ئەگەر خامەى رۆژنامە گەندەڵەکانمان شکاندو، سەرجەم بڵاوکراوەکانى پیلانگێری و گەندەڵی داخست و، بەرپرسانمان رادەستى دادگا کردو، پەتى سێدارەمان لەگۆڕەپانە گشتیەکان دروستکرد، ئەوا ئەمرۆ هیچ ئاستەنگییەک نابینین”.

لەو بارەیەوە فرانسوا نیکۆلۆ، بالیۆزی پێشووى فەرەنسا لەئێران دەڵێت ” خومەینى ئاراستەى تیوری براگماتی لەگەیشتن بەدەسەڵات و پارێزگاریکردنى پێکهاتووە”، هەروەها ئاماژە بەوە دەکات ” پشت بەسیاسەتێک دەبەستێت بەوەى دژایەتى هەموو کەسێکى دوژمنى شۆڕشی ئیسلامی بکات، چ  لەنێو لایەنگرانى رژێمى کۆن یاخود چەپ و چەپی تووندڕەو”.

بۆ دووپاتکردنەوەى براگماتی خومەینى نیکۆلۆ جەخت لەوە دەکاتەوە ” پێش دروستکردنى دامەزراوەى هەڵبژێردراو، خومەینى ویلایەتى فەقێی جێبەجێ کرد”.

بۆیە لەماوەى هەشت ساڵى جەنگی ئێران – عێراق، رابەرى پێشووى کۆماری ئیسلامی دەیویست تاکۆتایی جەنگەکە لەدژى سەددام حوسێن بچێت، بەڵام لەکۆتاییدا ئاڵای سپیی نەبراوەو نەسەرکەوتووی بەرز کردەوە.

ئەمەش بەشێکى دیکەى براگماتیەکەى خومەینیە.

لەلایەن خۆیەوە کلیمان تێرمی، توێژەرى کاروبارى ئێران لەپەیمانگەى نێودەوڵەتى بۆ توێژینەوەى ستراتیژی هیما بەوە دەکات ” رۆڵە کاریگەرییەکەى خومەینى لەگفتوگۆییە سیاسییەکانى ئەمرۆدا پاشەکشێ دەکات”، بەتایبەت لەمامەڵەکردنی ئەم گرژییانەى ئەمدواییەى ئەمەریکا.

بەو هۆیەوەش تێبینى ئەوە کراوە تاران جارێک پرسەکە گرژتر دەکات و، جارێکى دیکە پەیامى دانووستاندن بەگوێی ئەوانی دیکەدا دەچرپێنێت.

خومەینى لەماوەى ژیانی خۆیدا هەموو هۆکارو کارێک لەپێناو تێپەراندنى ئایدەلۆژییەکەى ئەنجامدەدا، گرووتینى گەنجانیشی دەقۆستەوە بۆ ئەوەى بگاتە ئامانجەکەى خۆی، ئەمەش وایکرد ” هیچ گرنگییەک بەسەقامگیری و ئاسایشى وڵاتەکەى نەدات”.

زۆربەى پەیامەکانیشى بۆ ” لاوازەکان ” بووەو، وێنەیەکى کۆمارى ئیسلامی لەسەر بیروکەى ئەمەریکا “شەیتانى گەورە” دروستکردو، لەتشرینى دووهەمى ١٩٧٩، بووە هۆکارێک بۆ ئەوەى کۆمەڵێک قوتابی تووندڕەوى لایەنگرى خومەینى هێرش بکەنە سەر باڵیۆزخانەى واشنتۆن لەتاران و ٥٢ دیپلۆماتی ئەمەریکى بۆ ماوەى ٤٤٤ رۆژ وەک بارمتە دەستگیر بکەن.

تاوەکو ئێستاش پەیوەندییە دیپلۆماتیەکانى هەردوو وڵات ئاسایی نەبووەتەوە.

بەڵام کاتێک ساڵى ١٩٨٩ بەهۆى شێرپەنجەى پرۆستات، لاواز دەبێت، دووبارە خومەینى دێتەوە مەیدان و، دووپاتیدەکاتەوە ” بەهیچ شێوەیەک رێگە بەلێبراڵەکان نادەن بگەنە دەسەڵات”، بۆیەش دەستبەجێ ئایەتوڵلا مونتەزەری لەپۆستى جێگرى رابەرى باڵا دوور دەخاتەوەو، دەرگا بۆ کەسایەتى دواى خۆى خۆش دەکات، بۆ ئەوەى خامەنەئی ببێتە جێگرەوەى.

بەجۆرێک خامەنەئی بەتووندتر و بەهێزتر لەرابەرى پێشوو دەسەڵاتەکان دەگرێتەوە دەست، ئەمەش پاش ئەوەى بازووى سوپای پاسداران بەهێزتر دەبێت.

بۆیە ئێران دواى چل ساڵ لەراگەیاندنى کۆمارى ئیسلامی، کۆمارێکی سەرکووت و تووندڕەو دروست بووەو، ئەگەر هاتوو خامەنەئی هاوشێوەى خومەینى کەسێک بۆ پاشخۆى دیاریی نەکات، ئەوا ئەو وڵاتە دەبێتە ” کۆمارى سوپای پاسداران”.