کەنەدا لاپەڕەیەکی ڕەشی دیکەی لە مێژووی خۆی هەڵدایەوە!
مەردان کوڵەجۆیی:
ئەو وڵاتانەی کە ئەمڕۆ بوون بە خاوەنی یاساودادپەروەریی کۆمەڵایەتی و، داکۆیکاری مافەکانی مرۆڤ وئازادی ڕادەربڕینی تاك، تا سەدەیەکی پێش ئەمڕۆ مێژوویەکی ڕەشیان هەبووە، بەڵام شەرم لە هەڵدانەوەی لاپەڕەکانی ناکەن و کەڵ لەهەڵەکانی ڕابردوویان وەردەگرن.
لە سەروبەندی گەیشتنی ئەوروپییەکان بە باکوری ئەمەریکا وداگیرکردنی خاکی دانیشتوانە ڕەسەنەکەی، سپی پێستەکان پیلانی جۆراو جۆریان لە دژی خانەخۆی ئەم وڵاتە هاوچەرخانەی ئێستا داڕشتووەو، تا ئەمساڵانەی دواییەش لە ژێر پەردەی سەپاندنی یاسا و ئاینی خوداییەوە تاوانی گەلێکی ترسناکیان ئەنجامداوە!
ئەوەی لە وڵاتی کەنەدا بە “قوتابخانەی نیشتەجێی” ناسراوەولە سەدەی 18هەمەوە بە فەرمانی حکومەت، مەسیحیە کاتلیکەکان بە ڕێوەیان دەبردن و بە ناوی خوێندنەوە منداڵی یەکەم نەتەوەکانی ئەم وڵاتەیان لە خێزانەکانیان دادەبڕی.
ئەوزارۆکانەی بەخت یاریان بووایە لەو ئەشکەجەیە دەرونی و جەسەدیە دەرباز بوونایە، وێڕای داماڵین وبێبەشکردنیان لە کەلتووروداب ونەرێتی ڕەسەنی خۆیان، گەلێکیان کۆمەڵە مرۆڤێکی شکستخواردوودەردەچوون!
بێگومان، ئەو منداڵانە کە لە جێنۆسایدی زۆرەملی بە ئینگلیزوکریستیان کردن دەربازیان دەبوو، بەشی هەرزۆریان تووشی گرفتی کۆمەڵایەتی وبەدخۆیی وەکو ئالودە بوون بە خواردنەوەی ئەلکحول ومادەشۆبەرەکان دەبوون و، بەشێکیان توانای تێنپەڕاندی ئەو قۆناغە سەختەیان نەبووەو تێداچوون!
ئەو ساوانەی کە بەرگەی ئەو ئەشکەنجە جەسەدی ودەروونی و دابڕانە خێزانیانەیان نەدەگرد، بە تاك و بە کۆمەڵ لە بن باڵەخانەی خوێندنگا حکومی وئاینیەکانی ئەم کەنەدای ئەمڕۆدا، بە بێ ئاگاداری کەسوکارەکانیان دەشاردرانەوە و بە “وون بوو” تۆماردەکران!
نمونەی ئەو ڕاستیەش لەم هەفتەیەدا لە بن دیواری “قوتابخانەیەکی نیشتەجێی” کریستیانەکان لە شاری کاملووپس، لە هەرێمی بریتیش کۆڵۆمبیا دەرکەوت کە لە نێوان ساڵانی 1890 تا 1969 کاتۆلیکەکان بەڕێوەیان بردوە، ئێستا تەرمی 215 ساوای ئەو سەردەمەی تێدا دۆزرایەوە!
ئاشکرابوونی ئەو تاوانە لە کەنەدا ئەنجام دراوە، لاپەڕەیەکی ڕەش لە مێژووی ئەم وڵاتە هەڵدرایەوە، وەلێ نەوەی هاوچەرخ ئەمڕۆ پەندیان لە هەڵەکانی ڕابردووی باپیرانیان گرتووەو ئێستا باشترین داکۆکی کاری کۆمەڵگان لە ڕووی دادپەروەریی و ماف و ئازادی تاكی کەنەدا،بە وڵاتانی دیکەشەوە