بزووتنەوەی گۆڕان ڕاگەیەندراوێکی بلاوکردەوە

عەدنان عوسمان ، ووتەبێژی بزووتنەوەی گۆڕان ، لە بارەی یاسای ڕێکخستنی ئەلیکترۆنی ، رایگەیاند ، ئێمە پشتیوانی یاساییەک ناکەین کە ئازادییەکانی بەرتەسك بکاتەوە
دەقی راگەیاندراوەکەی بزووتنەوەی گۆڕان
لەبارەی پرۆژە یاسای ڕێکخستنی میدیای ئەلیکترۆنی.
دەمانەوێت لێرەوە دڵنیاتان بکەینەوە.
ئێمە بە ھیچ شێوەیەک پشتیوانی ھیچ یاسایەک ناکەین کە کاریگەری لەسەر بچوککردنەوەی ئازادی ڕادەربڕین ھەبێت.
ئەو ڕەخنەو سەرنجانەی بۆ ئێمە ھاتوە جێگای بایەخەو ڕێزلێگێراوەو پێوەی پەیوەستین.
یەک: سەرجەم ئەو ئەندامانەی فراکسیۆنی گۆڕان واژومان لەسەر پرۆژەکە کردوە، واژوەکانمان دەکشێنینەوە.
دوو: ئەم پرۆژە تەنیا خوێندنەوەی یەکەمی بۆکراوە، خوێندنەوەی دووەم و راپۆرت نوسین و دەنگدان لەسەر پرۆژەکە ماوە، داوا لەسەرۆکایەتی پەرلەمان دەکەین پرۆژەکە رابگرێت، لە بری ئەمە کار لەسەر ئەو دۆسیانە بکات، کە پەیوەستن بە ژیانی خەڵک و موچەخۆران و ڕووبەڕووبونەوەی گەندەڵی.
سێ: لە ئێستادا چەندین دۆسییە، لە دادگاکانن کە رۆژنامەنوسان و ھاولاتیان، لەسەر بابەت و نوسینەکانیان لە پیێگە ئەلیکترۆنیەکان بڵاوبوەتەوە بە یاسای سزادانی عێراقی و خراپ بەکارھێنانی مۆبایل مامەلەیان لەگەل دەکرێت، حوكمدان بەم یاسایەنەش زیندانی کردنی تێدایە، ھەوڵدەدەین لە داھاتودا ئەو یاسایانەی کۆت و بەند بۆ ئازادی و ئازادی رادەربرین دروست دەکەن ھەموار بکەینەوە.
چوار: بەھیچ شێوەیەک لەگەڵ ئەوەدانین دۆسیەی تیرۆرو ئازادی ڕادەربڕین پێکەوە تێکەڵ بکرێن.
فراکسیۆنی گۆڕان
٢٠٢٠/٨/١٦