یه‌كێتی و خۆ كوژی

له‌تیف فاتیح فه‌رەج
ئه‌وه‌ی له سه‌ره‌تای ته‌موزی 2021 ڕویدا، درێژكراوه‌ی مێژووی خۆ كوژی نێو یه‌كێتیه كه هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به‌و جۆره هاتووه، یانی بزوتنه‌وه‌یه‌كی كۆكه‌ره‌وه‌ی پێكه‌وه‌یی و ناكۆكی بووه، ئه‌ركی ئێمه نیه به شان و باڵی یه‌كێتیدا هه‌ڵبده‌ین یان تانه‌و ته‌شه‌ری لێبده‌ین، به‌شێكی زۆر له‌وانه‌ی مێژووی ئه‌و حزبه‌یان نووسیوه‌ته‌وه خڵته‌و خاشاكی بن لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و دیرۆكه‌یان ده‌ركردووه.
گه‌رچی هێشتا زۆر شتی دیكه‌ش ماوه باس بكرێت، مێژووی حزبی كوردی له باشوری كوردستان لیپه له هه‌ورازو نشێو، شكست و هه‌ستانه‌وه، لادان و پاشقول، خاكفرۆشی و گیانفیدایی، ئه‌و راستیانه به تایبه‌ت بۆ حزبه ته‌مه‌ندرێژه‌كانی وه‌ك پارتی و یه‌كێتی راسته‌وهیچ یه‌ك له هێزانه‌ش نه‌هاتون به پێی ئاوه‌زو لۆژیك هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ ئه‌و رابردووه بكه‌ن و نه‌خشه بۆ ئاینده دابنه‌ن .
راسته هه‌ندێك كاره‌كته‌ر مێژوو بیره‌وه‌ری خۆیان گێڕاوه‌ته‌وه، زۆربه‌شیان خۆیان كردووه به پاڵه‌وان و ئه‌وانی تر به‌شتی دیكه، به‌ڵام كه‌متر به‌لای هه‌ڵسه‌نگاندن و توێژینه‌وه‌دا چوونه، یه‌كێتی به‌و هه‌موو ده‌زگاو ناوه‌ندو كاره‌كته‌ره‌وه تا ئێستاچوار كتێبی پوختی قۆناغی سه‌رهه‌ڵدا و مانه‌وه‌ی خۆی نیه كه مرۆڤ لێیه‌وه ئه‌و حزبه بناسێت، ئه‌مه ئه‌گه‌ر بۆ خه‌ڵكانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی ئاسای بێت، ئه‌وه هه‌رگیز بۆخه‌ڵكی یه‌كێتی ئاسای نیه.
ئه‌وه‌ی ناونراوه راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌و یان هه‌وڵده‌درێت ئه‌و ناوه‌ی به باڵادا ببڕێت ،هه‌نگاوی بێ خوێندنه‌وه‌و شه‌ڕێكی بێهه‌ڵسه‌نگاندنی نێو خۆی ئه‌و حزبه‌یه كه دواجار كاریگه‌ری به سه‌ر ده‌ورو به‌ریشه‌وه جێدێڵێت، راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌و لادان و كه‌نار خستن و دورخستنه‌وه‌ی بێبه‌رنامه نیه وه‌ك ئه‌وه‌ی هه‌ردوو حزبی به‌عسی سوری و عیراقی له یه‌كدوو قۆناغدا كردوویانه.
راستكردنه‌وه‌ی ڕێڕه‌و توێژینه‌وه‌یه، هه‌ڵسه‌نگاندنه، به‌رنامه رێژیه بۆ سبه‌ینێیه‌كی باشتر، روداوه‌كه‌ی سه‌ره‌تای ته‌موزی ناو یه‌كێتی ده‌كرا به شێوازێكی حزبیانه‌و لۆژیكانه چاره‌سه‌ر كراباو كه‌سی به خۆیه‌وه مژغوڵ نه‌كردبا وه‌ك ئێستا، ده‌نا له بنه‌ڕه‌تا هه‌موو حزبه‌كانی كوردستانی باشور پێویستیان به پیاچوونه‌وه‌و هه‌ڵسه‌نگاندن و یه‌كێتی وته‌نی ” راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌وه ” به‌ڵام نه‌ك به شێوازی لادان و كه‌نارخستنی بێ گفت و گۆو بیركردنه‌وه.
ئێستا كه ترسی سه‌ره‌تای باو بۆرانه‌كه كه‌مبووه‌ته‌وه یان ڕه‌ویوه‌ته‌وه ، كاتی ئه‌وه هاتووه له بری نووسین و قسه‌كردنی ئێمه له‌و حزبه ، كاره‌كته‌ره‌كانی ناوحزبه‌كه‌و به‌ناوه به‌رنامه داڕێژه‌رانی ئه‌و حزبه كه ده‌كاته سه‌ركردایه‌تی حزب قسه‌ی حسابیان هه‌بێت و ده‌ست به‌رن بۆ بابه‌تێك كه ده‌كرێت ئێستا ناوی بنرێت راستكردنه‌وه‌ی رێڕه‌و ،ئاخر یه‌كێتی كه حزبێكه زۆرترین قسه‌ی له سه‌ر یه‌كڕیزی نیشتمانی و پێكه‌وه‌ی چه‌پكه گوڵه‌كه‌یه ، ئێستا له ناوخۆیدا نه‌یه‌كڕیزی بوونی هه‌یه و نه‌شتێك بوونی هه‌یه به ناوی پێكه‌وه‌یی و جیاواز.
یه‌كێتی له كۆنگره‌دا كه سیستمی هاوسه‌رۆكی دانا ، ئێمه قسه له سه‌ر هیچ یه‌ك له‌و بابه‌تانه ناكه‌ین كه ئه‌مه به هۆی چیه‌وه دانراو بۆچی ، به‌ڵام قسه‌مان له سه‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر ئه‌م شێوازه له هاوسه‌رۆكی له ناو یه‌ك حزب و یه‌ك ره‌گه‌زو یه‌ك بنه‌ماڵه‌دا جیاواز بێت له هه‌موو شێوازه‌كانی دانانی هاوسه‌رۆكیدا كه پێشتر له ناو هه‌ده‌په‌و رۆژئاوای كوردستان له نێوان دوو ڕه‌گه‌زی نێر‌و مێ یان دوو نه‌ته‌وه‌ی جیاواز دابوو.
ئه‌مه‌ی یه‌كێتی له نێوان پسمامه‌كاندا بوو بێئه‌وه‌ی له كار دابه‌شكردنا هاوسه‌رۆكان به ئه‌نجامێكی دروسته‌وه ده‌ربچن ، بۆنمونه ده‌كرا هاوسه‌رۆكی كار‌و باری سیاسی و رێكخستن ، كاره‌كه‌ی له ته‌ك هاوسه‌رۆكی كار‌و باری پێشمه‌رگه‌و دارایی جیاواز با ، یانی جۆرێك له دابه‌شكردنی كار هه‌بووایه ، كه نه‌بوو ده‌ی دره‌نگ یان زوو ده‌بوو جۆرێك له ترازان ڕووبدات، به‌ڵام ترازان و دابڕان به‌كام شێواز، ئێستا یه‌كێتی پێكه‌وه نین، ئه‌م پێكه‌وه نه‌بوونه وه‌ك هیچ پێكه‌وه نه‌بوونێكی پێشتر نیه.
نه‌پێكه‌وه نه‌بوونه‌كه‌ی سه‌رده‌می ئاڵای شۆڕش، نه‌پێكه‌وه نه‌بوونه‌كه‌ی سه‌رده‌می جیابوونه‌وه‌ی كاك نه‌وشیروان و هاوڕێكانی، ئه‌م پێكه‌وه نه‌بوونه له سه‌ره‌وه تاخواره‌وه‌ی گرتوه‌ته‌وه، شێوازی هاوسه‌رۆكیه‌كه وای كردووه كه پێكه‌وه نه‌بوونه‌كه به‌م جۆره بێت، چونكه ململانێكه له‌سه‌ری سه‌ره‌وه ده‌ركه‌وت و له‌وێوه ترازان دروست بوو ، ئه‌مه‌ش ئه‌گه‌ر به ئاوه‌زو بیر كردنه‌وه‌ی لۆژیكیانه چاره‌سه‌ر نه‌كرێت داهاتووی ئه‌و حزبه ورد‌و خاشده‌كات .
چاره‌سه‌رنه‌كردنی ئاوه‌زیانه‌ی ئه‌و بار‌و دۆخه‌ی یه‌كێتی كاریگه‌ری له سه‌ر چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستانیش هه‌یه، ئه‌مه هه‌ر له سه‌ر ئاستی ناوخۆی یه‌كێتی نا ، له سه‌ر ئاستی هه‌رێم و عیراق به‌گشتی، راسته تا ئێستا كێشه‌كه به شێوازێكی دوور له گرفت تێپه‌ڕیووه ، به‌ڵام بچوكبوونه‌وه‌و ترازانی زیاتر له‌و حزبه‌دا كاریگه‌ری له سه‌ر حكومه‌ت و په‌یوه‌ندیه‌كان وهاوسه‌نگی و دیموكراتی و زۆر بابه‌تی دیكه هه‌یه ، له ده‌ره‌وه‌ی لایه‌نگری یان دوورگری له دوو لایه‌نی ترازاوی ناویه‌كێتی مانه‌وه‌ی كێشه‌كان به‌م جۆره‌و بێده‌نگی سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌و .نه‌توانینی كۆبوونه‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كه گرێكه ده‌كاته گرێكوێره ، ئه‌وه‌ش چاره‌سه‌ر ئه‌سته‌م ترده‌كات