ناوچه‌یه‌كی فه‌رامۆشكراو له هه‌رێمێكی نه‌وتیدا
:له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
ئه‌م به‌یانیه به نیازی رۆیشتن بۆ كۆنفراسێك كه له‌ماڵه‌وه ده‌رچوم عه‌لاگه‌یه‌كی گه‌وره‌یان پڕكردبوو له زبل و زاك وتیان ده‌بێت ئه‌مه‌ش به‌رن فڕێی بده‌ن ، چوار ده‌وری شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ كه پێشتر ناویان ناوه شاری شه‌هیدو ئه‌نفال ، سیخناخی زبڵ بووه ، كاتێك پسكیتێكم خوارد‌و لایلۆنه‌كه‌یم فڕێ‌دا رێزی كوڕم وتی تۆ فێرت كردوین هیچ فڕێنه‌ده‌ین ، خۆت بۆ وا ده‌كه‌ی ، هیچم نه‌وت له به‌ر ئه‌وه‌ی پاشماوه‌ی فڕێدراو له هه‌موو شوێنێكه.
ئێستا بڕوای ته‌واوم به‌وه هێناوه ده‌كرێت نیشتمان سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگر‌و وه‌زیری نه‌بێت ، به‌ڵام ناكرێت پاكه‌وانی نه‌بێت ، ئه‌وه پاكه‌وانه‌كانن جوانیه‌كانی شار ده‌پارێزن نه‌ك وه‌زیرو گزیر ، ته‌واوی به‌ری ئه‌مبه‌ری دێگه‌ڵه خه‌ریكه وێرانده‌بێت ، ئه‌و به‌ر ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ئه‌وێ كه‌مته‌رخه‌من و خه‌تای ئێمه نیه ، قسه‌ش له‌وه ده‌كرێت سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی كویسن ، چۆن ئه‌و به‌ری دێگه‌ڵه جگه له پارتی، یه‌كێتی و ئیسلامی و بێلایه‌ن و لایه‌نگه‌لی دیكه‌شی تیایه ، ئێره‌ش هه‌روایه ، كه‌م كۆڵان هه‌یه لایه‌نگری چه‌ند حزبێكی تیا نه‌بێت ، به‌ڵام له خزمه‌ت و ئاوڕدانه‌وه له ناوچه‌كان حكومه‌ت حزبیانه خۆی ده‌گۆڕێت ، دێگه‌ڵه هێشتا دیوارێكی زه‌ق و ره‌ق و پته‌وه ، نه‌ته‌وه‌و نه‌ته‌وه‌سازیش به‌مه دروست نابێت.
له كاتێكا به‌رده‌وام له به‌رده‌م هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌یارو ده‌رو دراوسێداین ، له كاتێكا ناتوانین بۆ یه‌ك چركه پێكه‌وه بین و هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتومان هه‌بێت، ئه‌وانه‌ی وه‌ك داشی شه‌تره‌نج یاریمان پێده‌كه‌ن پێمان پێده‌خه‌نن، ئێمه‌ش به هه‌ر بیانویه‌ك بێت ده‌ستمان ناوه‌ته بینه‌قاقای یه‌كتر ، ئه‌وه‌تا ئه‌وه به ده‌سكه‌وت ده‌زانین كه له شارێكا خانه نشین ریز نابه‌ستێ بۆ پاره‌و به ده‌ستی خاڵی ناگه‌ڕێته‌وه ، ئه‌وه‌ش بزانن كه زۆرێك له‌و خانه نشینانه‌ی ریز ده‌به‌ستن و به ده‌ستی به‌تاڵ ده‌گه‌ڕێنه‌وه، ساڵانێكی ته‌مه‌نی جوانی خۆیان به كورد‌و كوردایه‌تی به‌خشی و له بن فه‌رمانی مه‌لا مسته‌فادا بوون ، چه‌ند شوره‌ییه ئه‌وانه له‌به‌رده‌م بانكه‌كان بكه‌ون و بخه‌ون و نوێژ بكه‌ن و به ده‌ستی خاڵی بگه‌ڕێنه‌وه .
راسته ده‌بێت خه‌ڵكی ئێره به تایبه‌ت رووبكه‌نه یه‌كێتی و ده‌سه‌ڵاتی ئه‌م سنوره ، به‌ڵام خۆ حكومه‌ت حكومه‌ته‌و ده‌بێت سیستم و به‌رنامه‌و یاسا‌و رێسای هه‌بێت ، ئێستا كه ئه‌م ناوچه فراوانه فه‌رامۆش كراوه‌و جۆرێك له سته‌می لێده‌كرێت ، به قه‌د ئه‌وه‌ی بێده‌نگی و بێڕه‌نگی لایه‌نه‌كانی تر هاوكارن له‌م سته‌مه‌دا ، یه‌كێتیش به‌رپرسه ، وه‌ك چۆن سه‌رۆكی حكومه‌تیش به‌رپرسیاره ، چونكه ئه‌و سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌ولێرو دهۆك نیه به ته‌نێ ، ئه‌و به‌رپرسه له ژیانی خه‌ڵكی ئێره‌ش ، له خزمه‌تگوزاری ئێره‌ش ، گه‌رنا حكومه‌تی یه‌كگرتوو قسه‌ی به‌لاش زیاتر نیه.
ئێستا كه هه‌ڕه‌شه‌ی توندمان له سه‌ره هۆكاری سه‌ره‌كی خۆمانین نه‌ك كه‌سی تر ، فه‌رمون بڕۆن مێژوی 500 ساڵ له‌مه‌وبه‌ر بخوێننه‌وه و به‌راوردی بكه‌ن به ئێستا چی ده‌بینن ئێوه بڕیار بده‌ن !!.