كورد و توركمان و ئه‌رشه‌د ساڵحی
له‌تیف فاتیح فه‌ره‌ج
كه‌ناڵی عیراقیه به‌شی توركمانی، به‌ڵام به عه‌ره‌بی و له به‌رنامه‌ی پانۆرامادا كه هانی ره‌زا پێشكه‌شی ده‌كات، له سه‌ر ڕوداوه تاڵ و خوێناویه‌كانی ساڵی 1959ی كه‌ركوك به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌تی به میوانداری ئه‌رشه‌د ساڵحی به‌ڕێوه برد. له به‌رنامه‌كه‌دا حزبی شیوعی و كورد تاوانبار كران به‌و ڕوداوانه‌ی كه‌ركوك و وا یشنیشاندرا كه گوایه توركمان به‌و بۆنه‌یه‌وه ” بۆنه‌ی ساڵرۆژی یه‌كه‌می راگه‌یاندنی كۆمار” ویستویانه ئاهه‌نگ بگێڕن و شیوعی و كورد ئه‌و ئاژاوه‌یه‌یان ناوه‌ته‌وه.
له راستیدا ئه‌و روداوه تاڵه زۆری له سه‌ر نووسراوه ، من نامه‌وێ لێره‌دا باسی بكه‌مه‌وه، به‌ڵام ئه‌وه‌نده ده‌ڵێم نه كوردی كه‌ركوكی و دڵسۆز نه توركمانی دڵسۆز، نه شیوعی راسته‌قینه ده‌ستی نه‌بووه له‌و روداوه‌دا و، ده‌شێت له ناو هه‌موو ئه‌وانه‌داو له ناو سوپاشدا له نمونه‌ی ته‌به‌قه چلی و خه‌ڵكی تر هۆكاری ئه‌و كاره‌ساته‌بووبن، قسه كردن له باره‌ی ئه‌و دیرۆكه‌وه ده‌بێت زۆرهه‌ستیارانه‌و زۆر بێلایه‌نانه بێت، من تێناگه‌م عیراقیه له‌م كاته‌دا چ پێویستی به وروژاندنی ئه‌و بابه‌ته‌یه به میوانداری كه‌سێكیش كه زۆر جار به هاندانی توركیا كورد بریندار ده‌كات .
كورد و توركمان نزیكه‌ی هه‌زار ساڵه له‌م ناوچه‌یه پێكه‌وه ده‌ژین، لانی كه‌م ئه‌وه‌نده‌ی به‌رده‌سته زیاتر له 600 ساڵه، له‌و هه‌موو ساڵانه‌دا كێشه‌و گیر‌و گرفت و ئاژاوه‌ش دروست بووه، به‌ڵام پێكه‌وه ژیانی ئاشتیانه‌و پێكه‌وه هه‌ڵكردن و تێكه‌ڵ بوون زۆر زیاتر بووه.
شاعیرانی كورد شیعری توركمانیان وتوه، هونه‌رمه‌ندانی دوو نه‌ته‌وه قۆریات و مه‌قامی توركمانی و كوردیان وتوه، ژن و ژنخوازو تێكه‌ڵی و هاوخه‌می و پێكه‌وه‌یی له‌و مێژوه‌دا زۆر زیاتره له ناكۆكی، بۆچی هه‌میشه ئێمه لایه‌نه تاریكه‌كه ده‌بینین وێڕای كه‌می ماوه‌كه‌شی، بۆچی لایه‌نه روناكه‌كه نابینین؟
بۆچی سه‌یری په‌یوه‌ندی سه‌ید ئه‌حمه‌دی خانه‌قا و توركمانه‌كان، شێخ ره‌زا و شاعیرانی توركمان، هیجری ده‌ده‌ده و ئه‌ده‌بی پێكه‌وه‌یی ناكه‌ین؟ بۆچی ده‌ست بۆ برینه‌كه ده‌به‌ین؟ ئه‌مه بۆ هه‌موومان جێی پرسیاره، دواتریش كه ده‌ست بۆ برینه‌كه ده‌به‌ین بۆ بۆ كولانه‌وه‌ی بێت، ئەی بۆچ بۆ ساڕێژكردن نه‌ببێت؟ .
عیراقیه به‌شه توركمانیه‌كه‌ی پێویستی به لێپێچینه‌وه‌یه، هه‌ڵبه‌ت به‌شه‌كانی تریش كه‌م و كوڕیان هه‌یه، من له به‌غدا له به‌شه كوردیه‌كه میوان بوومه زۆر بێسه‌ره‌و به‌ره‌یه، هه‌رسێ به‌شی توركمانی، كوردی، سریانی هاوڕێیه‌ك به ناوی ناپلیۆن به‌رپرسێتی، كه ئاگاداری دۆز‌و زمان و دیرۆكی كورد و ئه‌وانی تر نیه، پێشتر نه‌وفه‌ڵیش شاره‌زایی زۆری نه‌بوو، باشه له‌و به‌غدایه كوردێك نیه ئه‌و به‌شه به‌ڕێوه به‌رێت؟ به ڕاستی وه‌زاره‌تی رۆشنبیری عیراقی و ده‌زگای رۆشنبیری كوردی و لایه‌نی به‌رپرسی كوردی له به‌غدا هه‌قه له‌و بابه‌ته بكۆڵنه‌وه .
له‌و به‌رنامه‌یه‌دا ئه‌رشه‌د ساڵحی زۆر ناڕه‌وا هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌و 29 شه‌هیده‌ی كه سومبلی پێكه‌وه ژیان و ئاشتی و خۆشه‌ویستی بوون له كه‌ركوك! هه‌موویان له بنه‌ماڵه‌ی تێكۆشه‌رو خوێنه‌وارو ئازادیخوازان بوون، مرۆڤ كه نامه‌ی به‌ر له بڕیاری كوشتن‌یان ده‌خوێنێته‌وه ده‌زانێ ئه‌وان چه‌ند جوامێر بوون، هه‌مووشیان هاشا له‌وه ده‌كه‌ن كه گوناهێكیان كردبێت، من چه‌ند جار له سه‌ر شێخ مارف به‌رزنجیم نووسیوه.
له كتێبی كورد و كه‌ركوكیشا نامه‌كانم بڵاو كردوه‌ته‌وه، له ناویاندا شێخ مارف، شێخ حوسێنی برای، عه‌بدولحافیزی حاجی شه‌ریف، جه‌بار محه‌مه‌د پیرۆز خان، نه‌جمه‌دین نادر شوانی، مه‌حمود حاجی عه‌لی به‌ستێ و ئه‌وانی ترهه‌موویان خه‌ڵكانی رۆشنبیر‌و خوێنه‌وارو ئازادیخواز بوون بڕوایان به كوشتنی مێروله‌یه‌كیش نه‌بووه ، بۆ ده‌بێت به تاوانبار‌و بكوژ ناوببڕێن؟!
بۆ ده‌بێت رێگری له به شه‌هید ناساندنیان بكرێت، شانازیش به‌وه وه بكرێت كه نه‌هێڵراوه بكرێن به شه‌هید، ،شێخ حوسێن له نامه‌كه‌یدا ده‌ڵێت ” له‌هه‌موو ئه‌و روداوانه بێبه‌ریم كه له كه‌ركوك رویاندا “، خۆی بێ‌تاوان نیشانده‌دات مارف به‌رزنجی له نامه‌كه‌یدا ده‌نووسێت ” به‌خته‌وه‌رم به‌وه‌ی كه تاوانم نه‌كردوه‌و شه‌هیدم ” نه‌جمه‌دین نادر شوان بۆ خانه‌واده‌كه‌ی ده‌نووسێت ” ئێوه ده‌زانن كه وا له سێداره ده‌درێم به‌ڵام بێ‌تاوانم و به شه‌ریفی ده‌مرم” .
ناكرێت ئه‌رشه‌د ساڵحی وه‌ك كه‌ركوكیه‌ك به هه‌مان زمانی ئه‌و بڕیاره‌ی ئه‌و تێكۆشه‌رانه به تاوانبار بزانێت، كه له دار دراون، ئه‌وان ده‌بوو ئێستا له ناو كه‌ركوك پارك و باخچه‌و قوتابخانه‌یان به ناوه‌وه بكریایه، ده‌بوو په‌یكه‌رو دیوار به‌ندیان هه‌بوایه نه‌ك رێگری بكرێت له‌وه‌ی به شه‌هید حساب بكرێن، كه‌س و كاری ئه‌و شه‌هیدانه كه 28 كه‌سیان به‌یه‌ك بڕیاركران به دارا، خه‌ڵكانی تێكۆشه‌رو نیشتمانپه‌روه‌رو پاكن، بۆده‌بێت برینداربكرێن و ئازار بدرێن؟ ئه‌رێ ده‌سه‌ڵاتی كوردی و لایه‌نی به‌رپرس تاكه‌ی له‌و تانه‌و تۆمه‌ت و شه‌ڕه‌نگێزیه‌ی ئه‌رشه‌د بێده‌نگ ده‌بن؟! چۆن ده‌كرێت چاوپۆشی له‌و هه‌موو ناهه‌قیه بكرێت، هه‌ر به‌ڕاست ئه‌رشه‌د بۆ ده‌یه‌وێت كورد و توركمان بكات به گژ یه‌كدا؟! كێ له ئاژاوه‌و كوشت و بڕ قازانج ده‌كات، ئایه ئه‌رشه‌د بازرگانی شه‌ڕه یان سیاسه‌تمه‌دار؟!.
ئه‌وه یه‌كه‌م جاری نیه ئه‌رشه‌د ساڵحی به‌و جۆره سوكایه‌تی به كورد و شه‌هیده‌كانی ده‌كات، من قسه‌ی تری ده‌ره‌وه‌ی ته‌له فیزیۆنیم لایه، ساڵحی كورد به قه‌ره‌ج و دۆم له قه‌ڵه‌م ده‌دات، ده‌ڵێت كه‌ركوك قه‌ره‌جی له سوریا و توركیاوه بۆ هێنراوه، كه شتی وانیه و ئه‌وه‌ی هه‌یه ره‌نگه چه‌ند ماڵه سوریه‌ك كوردن یان عه‌ره‌ب گه‌یشتبێتنه كه‌ركوك وه‌ك چۆن له هه‌ولێرو سلێمانی و ئه‌سته‌نبوڵ وغازی عه‌نتاب و شوێنی تریش هه‌ن.
ئێ دیاره ساڵحی به چ مه‌به‌ستێ و بۆ كێ ئه‌و قسانه ده‌كات، ئۆباڵی هه‌ر دڵۆپه خوێنێ بڕژێ ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی ئەو، ده‌بوو ئه‌رشه‌د لایه‌نگری ئاشتی و پێكه‌وه ژیان بوایه، وه‌ك چۆن سامانی كوڕی شێخ مارف به‌رزنجی له بوونی توركمانێك به سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك له كاتی خۆیدا هات پیرۆزبای لێكرد‌و داوای كرد لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ هه‌ڵبدرێته‌وه .
كورد و توركمان وهه‌موو نه‌ته‌وه و پێكهاته‌و ئاینزاكانی كه‌ركوك و عیراق پێویستیان به پێكه‌وه ژیان و پێكه‌وه هه‌ڵكردنه، نه‌ك ترازان و دوو به‌ره‌كی، كه‌ركوك و عیراقیش یان نابێت ببن یان به‌و فره‌ڕه‌نگیه‌وه جوانن وهه‌ن، ساڵحی زۆر باش ئاگای له دیرۆكه‌و ده‌زانێ كه‌س ناتوانێ ئه‌وی تر بسڕێته‌وه، كه‌سیش ناتوانێ ئه‌و شه‌هیدانه به شه‌هید حساب نه‌كات، كه به مانای شه‌هید شه‌هیدی راسته‌قینه‌ی خه‌ڵك و خاك و نیشتمانن .
له بیره‌وه‌ری خوالێخۆشبووان مسته‌فا عه‌سكه‌ری، فوادی تاهیر سادق و زۆری تردا بێتاوانی ئه‌وانم خوێندوه‌ته‌وه، دڵنیام ئه‌و كه‌سانه له خۆڕا كه‌س بێ‌تاوان نیشانناده‌ن، به تایبه‌ت ئه‌و كه‌سانه كه‌سانی رۆشنبیر‌و یاسا ناسیش بوونه، فوادی تاهیر سادق كه خۆی له زیندان بووه‌و شاهیدی بردنی شێخ مارف و هاوڕێكانێتی بۆ به‌رده‌م په‌تی سێداره ده‌نووسێت ” كارێكی نامرۆڤانه‌ی دڕندانه بوو، چونكه زۆریان به‌رپرسی روداوه‌كه‌ی كه‌ركوك نه‌بوون، ئه‌و روداوه ده‌ستی هه‌واڵگری سه‌ربازی، هه‌ندێ ئه‌فسه‌ری عه‌ره‌بی ره‌گه‌ز په‌رست و ئاسایش و كاربه‌ده‌ستی دی تێدا بوو” ، هه‌ڵدانه‌وه‌ی ئه‌و لاپه‌ڕانه به نیازی تێكدانی په‌یوه‌ندی جۆرێكه له تاوان ، ئه‌رشه‌د ساڵحی پێبزانێ یان نا كارێكی مه‌ترسیدار ده‌كات ه عیراقیه‌ش به‌و به‌رنامه‌یه ده‌كه‌وێته ژێر پرسیاره‌وه.