یەمەن لەبەردم مەترسییەکی گەورەدایە

پ

تەقینەوەکەی بەیروت ترس و دڵەڕاوکێیەکی زۆری دروست کرد کە هەمان شێوە لە یەمەن ڕووبدات ئەویش بۆ ماوەی پێنج ساڵە کەشتییەکی نەوت هەڵگر لە ڕۆژئاوای رۆخی دەریای ئەو ووڵاتە لەنگەری گرتووە و مەترسی ئەوەی دروست کردووە لە ئەگەری دزەکردنی نەوت بۆ نێو دەریا ئەوا گەورەترین کارەساتی ژینگەیی دروست دەکات کە هاوشێوەی نابێت بەپێ ڕاپۆرتی واشنتۆن پۆست.

کەشتییەکە ناوی (صافر)ە لەلایەن کۆمپانیای (صافر)ەوە بەڕێوەدەبرێت کە کاری بەرهەمهێنان و دۆزینەوەیە و لەلایەن حکومەتی یەمەنییەوە بەڕێوەدەبرێت لە ساڵی 2015ەوە بە دووری 5 میل دەریای بە ئاراستەی دەریای ئەو ووڵاتە و 32 میل لە شاری (حەدیدی) ی ژێر دەسەڵاتی حوسییەکانەوە دوورە .
کەشتییەکە بڕی1,1 ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی هەڵگرتووە و چوار هێندەی ئەو بڕەیە کە ساڵی 1989 لەکارەساتی ئیکسۆن ڤاڵدێز رژایە نێو ئاوەکانی ویلایەتی ئالاسکای ئەمەریکاوە.
ڕۆژنامەکە دەڵێت ” لەئەگەری ڕژان و دزەکردنی ئەو نەوتە کارەساتەکەی هێندەی چوار ئەوەندەی کارەساتەکەی ئیکسۆن ڤاڵدێز نەوت دەخاتە دەریای سوورەوە و دەرئەنجامەکەی لەناوبردنی ژیانی دەریایی و ئەو ڕێڕەوانەی کە کەشتییە بارهرڵگرەکان کەرستەی لێوەباردەکەن بۆ ووڵاتە هەرێمییەکان و ئابووری ئەو ووڵاتە هەرێمییانەش لەنێو دەبات و ئاماژە بەوە دەکات لە ئەگەری مانەوەی زیاتری کەشتییەکە هەمان ئەو کارەساتە دەخوڵقێنێت کە بەهۆی نیتراتی ئەمۆنیۆمەوە و بێ ڕەچاوکردنی داپۆشین و هەواگۆركێ لە بەیروتی پایتەختی لوبنان سێ شەممەی هەفتەی ڕابردوو ڕووی داو و وەکو ” بۆمبێکی دانراو ” ناوەزەندی دەکات لە هەر ئەگەرێکدا نەوتەکە بکەوێتە نێو دەریاوە بەپێی لێکۆڵینەوەی پسپۆڕانی ئەو بوارە .
ڕێکخراوی ( هیومان ڕایتس ۆچ ) ئاماژە بەوە دەکات کە کۆمپانیای ( صافر ) نەیتوانیوە خەرجی چاککردنەوەی ئەو کەشتییە لە ئەستۆ بگرێت کە لە 2015ەوە لەنگەری گرتووە و بەپێی بەدواداچوونەکان کەشتییەکە دووچاری ژەنگ هەڵهێنان و داڕزان بووەتەوە وێڕای پەنگخواردنەوەی ئەو گازەی لە ئەنجامی ئەمبارکردنی نەوتەکەی ناویدا دروست بووە.
ماوەی چەند ساڵێکە نەتەوە یەکگرتووەکان هەوڵی داوە کە پشکنین بۆ بارودۆخی کەشتییەکە بکات و بەپێی پێویست هەندێك دەستکاری بکات وەکو ڕێوشوێنێك بۆ بەتاڵکردنەوەی نەوتەکەی ناوی و بردنی کەشتییەکە بۆ شوێنێکی پارێزراوتر بەڵام حوسییەکان ڕەتیان کردەوە ڕێگا بەو کارە بدەن.
واشنتۆن پۆست لە زاری ( ئایان ڕالبی ) سەرۆکی کۆمپانیای ڕاوێژکاری بۆ ئاسایشی دەریایی ئاشکرای دەکات کە حوسییەکان لە هەوڵی ئەوەدان کە ئەو نەوتە ئەمبارکراوە لەو کەشتییەدا بفرۆشن کە مەزندە دەکرێت نرخەکەی 40 ملیۆن دۆلار بێت .
رۆژنامەکە ئاماژە بەوەش دەکات کە حوسییە توندڕەوەکان بەئاواتەوەن کە ئەو کەشتییە وەکو کەرستەی سەوداکردن لەگەڵ حکومەتی یەمەنی دانپێدانراو و پاڵپشتیکراوی نێودەوڵەتی بەکاربهێنن
پسپۆران نایشارنەوە کەوا دزەکردنی نەوت لەو کەشتییەوە بۆ ناو دەریا کاریگەری دەبێت لەسەر ئەو کۆمپانیا سعودیانەی کە ئاوی پاك بەرهەم دەهێنن و ئەمەش ژیانی ملیۆنان کەس دەخاتە مەترسییەوە
جێفری سیمبسۆن بەڕێوەبەری یاریدەدەر لە بەشی گرژی و ئالۆزییەکان لە هومان رایتس وۆچ کەوا حوسییەکان ئامانجیانە ژیان و گوزەرانی و بژێوی 30 ملیۆن کەس بخەنە مەترسییەوە بە ئامانجی سیاسی و ستراتیژی و سەربازی.
مانگی ڕابردوو نەتەوە یەکگرتووەکان مەترسی تەقینەوە یاخود دزەکردنی نەوت
بۆ نێو دەریای سوور کارەساتی لێدەکەوێتەوە.
ئاژانسی ژینگەیی نەتەوەیەکگرتوەکان دەڵێت ” لە ئەگەری دزەکردنی نەوتی ئەو کەشتییە بارهەڵگرە ژیانی لانی کەم 125هەزار ڕاوچی و 1,6ملیۆن یەمەنی لە کۆمەلگا جیاوازەکان کە چاوەرێی هاوکاری مرۆیی دەکەن دەخاتە مەترسییەوە لەگەڵ 500 کیلۆمەتر زەوی کشتوكالی و 8 هەزار بیری ئاو و لەوانەشە پاشماوەی هەواییش دروست بکەن کە کاریگەری دەبێت بەسەر 8 ملیۆن هاوڵاتی یەمەنییەوە
سەرەڕای ئەمانەش کاریگەری دەبێت لەسەر داخستنی هەردوو بەندەری ( حەدیدە و صليف ) بۆ نزیکەی 6 مانگ کە ئەو بەندەرانە توانای هاوردەکردنی %90 ئەو کەلوپەلە بارزگانییانەش دەگرێتەوە کە خۆی دەبینێتەوە لە کەلوپەلی خۆراکی و هاوکارییە مرۆییە جۆراوجۆرەکان کە هاوڵاتی یەمەنی بەپێی ڕاپۆرتی نەتەوە یەکگرتووەکان پێوستیان پێی دەبێت