بەڕێوەبەرێکی گشتی لە کوردستان دەستی لەکارکێشایەوە
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له‌پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و داوایكرد، كه‌سێكی دیكه بۆ شوێنگره‌وه‌ی دیاری بكرێت.
د. هیوا مه‌حمود عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین، له‌نوسراوێكدا كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كردوه و نوسیویه‌تی، “داواكارم ره‌زامه‌ندی بفه‌رمون به‌ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م له‌پۆستی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی راپه‌ڕین، به هۆكاری تایبه‌تی خۆم و راسپاردنی كه‌سێك به‌راییكردنی كاره‌كانم تا ده‌ربڕینی ره‌زامه‌ندی به‌رێزتان”.
دەست لەکارکێشانەوەی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی ڕاپەرین لەکاتێکدایە کە دۆخی تەندروستی ئەو دەڤەرە ، لە لووتکەی خراپی دا و ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەڵکشانە ، وماوەی چەند رۆژێکە خۆپیشاندانی لەوێ بەردەوامی هەیە .