لەسەر کوشتنی خاشقچی سکاڵا دژی ئەمەریکا تۆماردەکرێت

پ

ئامریت سینگ ، لێکۆڵەری یاسایی و دەستپێشخەری یەکسانی کۆمەڵگەی کراوەی ئەمەریکی ، سکاڵایەکی یاسایی دژی دەزگای هەواڵگری سی ئای ئەی ئەمەریکی تۆمارکردووە، تاکو هەڵسەنگاندن بکرێت بۆ دۆزینەوەی ناسنامەی ئەو تاوانبارەی “جەمال خاشقچی”، رۆژنامەنووسی یاخیبووى سعودیە، کووشتووە و.

دەشڵێت” تۆمارەکان گرنگن بۆ هەڵسەنگاندنی وەڵامدانەوەی حکومەتی واشنتۆن سەبارەت بە کوشتنی ناوبراو” و، ئاماژەی بەوە کرد “سکاڵاکە پەیوەندی بە سکاڵایەکی دیکەوە هەیە کە لەبارەی لێکۆلینەوەدایە لە یەکێك لە دادگاکانی نیویۆرک و، سکاڵاکە دژی دەزگای سی ئای ئەی و پێنتاگۆن و، وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکایە ، چونکە شکستیان هێنا لە دۆزینەوەی ناسنامەی بکوژی خاشقچی” .
ئامریت سینگ ڕاشیگەیاند ” ئەوان دادگاییەکی دادپەروەرانەیان دەوێت،سەبارەت بەو تاوانە قێزەوەنەی کە جەمال خاشقچی تێدا کوژرا ، لەبەرئەوەی ، دوو ساڵ تێدەپەڕێت بەسەر کوشتنی ناوبراو ، بەڵام تاوەکو ئەمڕۆ دادگاییەکی دادپەروەرانە لەو بارەیەوە بەڕێوەنەچووە”.
ئەو لێکۆڵەرە لەلێدوانێکدا بۆ کەناڵی جەزیرەی قەتەڕی روونیکردۆتەوە ” دەمانەوێت تیشك بخەینە سەر ئەوەی ، کێ فەرمانی کردووە بە ئەنجام دانی ئەو تاوانە ، و ئەگەر خودی محمد کوڕی سەلمان ، جێنشینی پادشای سعودیە، ئەو کارەی ئەنجام دابێت ، پێویستە ڕاپێچی دادگا بکرێت”.
هەر لە درێژەی لێدوانەکەی دا سینگ دەڵێت ، یاسایی سەربەخۆی زانیاری ، ڕێگا دەدات کە زانیارییەکان دەستەبەر بێت ، تاکو هەمووان ئەو تۆمار و زانیارییانە بزانن ، لەبارەی تاوانەکە ، هەرچەندە داواکاری لەلایەن هەندێ پەرلەمانتارانی هەردوو پارتی کۆماری و دیموکراتی هەیە ، بۆ دەستەبەرکردنی زانیاری بۆ هەر کەسێك کە بیەوێت لێکۆڵینەوە ئەنجام بدات

ئامریت سینگ ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ، پێویستە حکومەتی ئەمەریکی ، ناسنامەی بکوژی خاشقچی ئاشکرا بکات ، لەبەرئەوەی ناوبراو دوو ساڵ لە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا ژیاوە ، و گۆشە نووس بووە لە رۆژنامەیەکی ئەو ووڵاتە

خاشقچی، دوو ساڵ لەمەوبەر لەقونسڵخانەى وڵاتەکەى لەئیستەنبوڵى تورکیا ،کوژراو، بەڵام ریاز دواى پتر لەدوو هەفتە نکۆڵی کردن، دانى بەرووداوەکە نا، بەڵام تاوەکو ئێستاش ئاشکرا نەبوو، کێ فەرمانى کوشتنى ئەو رۆژنامەنووسەى داوە.