خەدیجە خاشوقچی زانیاری نوێ ئاشکرادەکات

پ

خەدیجە خاشوقچی بێدەنگی دەشکێنێت لەبارەی پەیوەندی نێوان خۆی و جەماڵ خاشوقچی دەستگیرانی.

لە چاوپێکەوتنێکدا لە کە ئەلیکسەندەر دویک ، رۆژنامەنووس لە رۆژنامەی ، لۆمۆندۆی فەرەنسی لە شاری ئەستەنبۆڵ لەگەڵ خەدیجە خاشوقچی ٣٨ ساڵ ئەنجامی دابوو ، کە لای جیهان وا ناسرابوو کە دەستگیرانی جەمال خاشوقچی ٥٩ ساڵ بووە ، خەدیجە ،بێدەنگی شکاند و رایگەیاند ، کە ئەوان لە ١٦ی ئەیلولی ٢٠١٨ەوە ، هاوسەرگیریان ئەنجام دابوو

رۆژنامە نووسەکە زیاتر لێی پرسی لەبارەی ئەوەی بۆچی جیهان وایزانیبوو کە ئەوان دەستگیراندارن ؟ ناوبراو هۆکارەکەی بۆ ئەوە گەراندەوە کە لە تورکیا ، ڕێگاپێدراو نییە کە پیاوێك دوو هاوسەری هەبێت . و دەبوایە بەڵگەنامەی جیابوونەوەی لە هاوسەری پێشووی هەبوایە.

هەروەها زیاتر ڕوونی کردەوە کە جەمال خاشوقچی سعودی ، دەبوایە بەڵگەنامەی فەرمی جیابوونەوەی لە هاوسەری پێشووتری هێنابا ، بۆ ئەوەی بە فەرمی، لەگەلی هاوسەرگیری ئەنجام بدات و وەک روونی کردەوە کە هاوسەرگیریان ئەنجام دابوو ،بەلام نەیانویست بۆ جیهانی ئاشکرابکەن و تەنانەت جەمال خاشوقچی ، ڕەزامەندی ماڵی خەدیجەی بەدەست هێنابوو .

رۆژنامەکە ئاماژەی بەوە دەکات کە جەمال خاشوقچی ، رۆژنامەنووسی سعودی بۆ ئەوە رۆیشت بۆ کونسولخانەی سعودیە لە ئیستەنبۆل تاکو بەڵگەنامەی یاسایی جیابوونەوەی لەگەڵ هاوسەری پێشووتری بە دەست بگات ئینجا لەگەل خەدیجە هاسەرگیریەکەی بە فەرمی لە دادگای تورکیا بناسێنێت ، بەڵام لەکاتی چوونی بۆ کونسولخانەکە ، ئیتر نەگەڕایەوە و لەوێ کوژرا .

جەمال خاشوقچی ، رۆژنامەنووسی سعودی ، ساڵی ٢٠١٨ لە کونسولخانەی سعودیە لە شاری ئیستەنبول ، بەشێوەیەکی دڕندانە و ئاڵۆز ، کوژرا و تاکو ئەمڕۆ هۆکاری کوشتنەکەی ئاشکرانەبووە و هەندێ لە سەرچاوە رۆژنامەوانییەکان هۆکاری کوشتنەکەی ، بۆ دژایەتی کردنی ناوبراو لەگەڵ محمد بن سەلمانی جێنشینی پادشای سعودیە دەگەڕێننەوە بەڵام تاکو ئێستا، هۆکاری کوشتنەکەی وێڕای فشارە نێودەوڵەتییەکان بە تەواوی نەزانراوە و داوا دەکرێت کە بکەرانی تاوانەکە ، لە دادگایەکی دادپەروەرانە ، سزا بدرێت.