دەوامی دادگــاکان دەستی پێکردەوە

پ

دوای بڕیاردان بە دەست پێکردنەوەی دەوامی وەزارەتی پەروەردە و پەیوەندی کردنی مامۆستایان بە قوتابخانەکانیانەوە ، دادگای باڵای عێراقی ،بڕیاری ئاسایی کردنەوەی دەوامی دادگاکانی بە فەرمی ڕاگەیاند وەك پێش سەرهەڵدانی پەتای کۆرۆنا لە عێراق.

فائیق زێدان ، سەرۆکی دادگای باڵای عێراقی بە نووسراوێکی فەرمی ، کە کۆپییەکی دەستی پێشەنگ پرێس کەوتووە ، بڕیاری دا بە ئاسایی کردنەوەی دەوامی دادگاکان لە یەکەشەممەی داهاتووەوە ، ١٣ی ئەیلول ، بە دەوامێکی تەواوەتی وەکو پێش سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق

نووسراوی فەرمی سەرۆکی دادگای باڵای عێراق

بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق ، زۆربەی دامەزراوە و فەرمانگە حکومییەکان بەهۆی قەدەغەی هاتوچۆ و ڕێگەگرتن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکە ، دەوام ڕاگیرا و دواتر بە بڕیاری نوێ بەشێوەی نیوە دەوام دەستی پێکردەوە

ئەمرۆش دادگای باڵا و وەزارەتی پەروەردە ، دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمی فەرمانگەکانیان لە یەکشەممەی داهاتوو ، بە ڕێکاری تەندروستی و خۆپارێزییەوە ، ڕاگەیاند