دەتوانن مووچەکانیان بە ” کی کارد ” وەربگرن
جومعە عیناد – وەزیری بەرگری عێراقی
وەزیری بەرگری عێراقی ڕایگەیاند کەوا گەیشتنە کۆتایی ئەو ڕێوشوێنانەی کە مووچەی کارمەندانی وەزارەتی بەرگری بە ماڵ بکرێت و بتوانن لە ڕیگای ” کی کارد” ەوە مووچەکانیان وەربگرن .
سەرچاوەیەك رایگەیاند جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراقی بە فەرمانێکی فەرمی ئەو ڕێوشوێنانەی کە بۆ ماڵ کردنی مووچەی کارمەندانی وەزارەتی بەرگری عێراق پێشووتر کرابوون لە کۆتایی دایە بە شێوەیەك ئیتر کارمەندانی وەزارەتەکەی دەتوانن مووچەکانیان لە هەر شوێنێك بێت لەڕێگای کارتی زیرەکەوە وەربگرن
هەروەها ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکردووە کە وەزیری بەرگری عێراقی کارئاسانی بۆ وەرگرتنی پێشینەی و قەرزیشی کردووە بۆ کارمەندانی وەزارەتی ناوبراو و دەتوانن تاوەکو ٢٥ ملیۆن دینار سوودمەندببن لە قەرز و پێشینەکان.
بەر لە جەژنی قوربان مووچەخۆرانی حکومەتی ناوەندی مووچەی مانگی تەمووزی ئەمساڵیان وەرگرت لەگەڵ سوودمەندبوونی هاوڵاتیانی کەمدەرامەت لەلایەن حکومەتی ناوەندی بە بڕی ٧٥ هەزار دینار بەڵام تاکو ئێستا لە هەرێمی کوردستان لە هەشت مانگدا تەنها مووچەی دوو مانگ دابەش کراوە و سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن تاکو ١٥ی ئەم مانگە مووچەی مانگی ئادار دابەش ناکرێت
هەرچەندە حکومەتی عێراق بە دۆخێکی سەختی دارایی دا تێدەپەڕێت بەڵام تاکو ئێستا مووچەی فەرمانبەرانی دوا نەکەوتووە و مانگانە لەکاتی خۆی دا دابەش دەکرێت.