ڕاگەیەندراوێك لە پەروەردەی گشتی هەولێرەوە

پ

تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دواخرا بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦…

ئاماژە بە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٤ سەبارەت بە تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی…
بەپێی ڕاگەیاندراوی وەزارەتی پەروەردە لە خاڵی یەکەم تاقیکردنەوەی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی کە بڕیاربوو لە وادوی خۆی جێبەجێ بکرێت لە بەرواری ٢٠٢٠/٨/٩. لەهەمان کات دەسەڵات درا بە بەڕێوەبەری گشتی پەروەردەی پارێزگاکان بۆ بەڕێوەبردن و کۆتایی هێنان بە تاقیکردنەوەکان بەڕەچاوکردنی ڕەشی تەندروستی.

دوای تاوتوێکردن و هەڵسەنگاندنی ڕەوشی تەندروستی و ڕای پارێزگا و بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی هەولێر و پەروەردەی قەزاکان و بەڕێوەبەرایەتی سەرپەرشیکردن بەمەبەستی ڕەچاوکردنی ڕەوشی تەندروستی بڕیارماندا…
تاقیکردنەوەکانی خوولی دووەمی پۆلە ناکۆتاکان لە ٤ بنەڕەتی تا ١١ ی ئامادەیی و قۆناغە ناکۆتایی خوێندنی پیشەیی و ئیسلامی دوابخرێت بۆ ڕۆژی ٢٠٢٠/٨/١٦ واتە ڕۆژی یەکشەممە بەرواری ٢٠٢٠/٨/١٦ یەکەم تاقیکردنەوە بەڕێوەدەچێت.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی هەولێر
٢٠٢٠/٨/٦
هەولێر