تێکۆشەرێکی حزبی دیموکراتی کوردستان کۆچی دوایی کرد

پ

ئەمڕۆ پێنجشەممە، سکرتاریەتی حیزبی دێموکراتی کوردستان (حدک)لە ماڵپەڕی فەرمیی خۆیاندا بڵاویان کردووەتەوە: “جەلیل گادانی، کە نزیک بە هەفتەیەک بوو لە یەکێک لە نەخۆشخانەکانی هەرێمی کوردستان لەژێر چاودێری چڕی پزیشکیدا بوو، ئەمڕۆ پێنجشەممە کۆچی دوایی کرد”.

جەلیل گادانی، لە ساڵی 1934 لە شاری مەھابادی رۆژھەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، یەكێك لەو تێكۆشەرە دێرینانەیە كە لە سەردەمی كۆماری كوردستاندا لە مەھاباد مێردمنداڵ بووەو لەو كاتەوە تێكۆشانی سیاسی دەستپێكردووە.

یەكەمین قوتابخانەی نھێنیی شەوانە لە ساڵی 1944 لە ماڵی جەلیل گادانی دروستبووە، ساڵی 1972 بەكالۆریۆسی لە زمانی فەرەنسی لە زانكۆی تاران وەرگرتووە و ساڵی 1948 بووەتە ئەندامی حیزبی دیموكراتی كوردستان و چەندین دەیە بەرپرسیارییەتی جیاوازی لەو حیزبە بەدەستەوە بووە.

جەلیل گادانی لە سەردەمی محەمەد رەزا شا، ماوەی 13 ساڵ لە زینداندا بووە، ھەر لە زیندان سێ زمانی دیكە فێربووە و چەند كتێبێكی وەرگێڕاوە.
لە کوردستانی باشووریش لەگەل زۆرێك لە سەرکردەکان پەیوەندی هەبووە، بەهۆی تێكچوونی باری تەندروستییەوە ئەمڕۆ پێنج شەممە 6ی ئابی 2020 لە تەمەنی 86ساڵیدا کۆچی دوایی کرد