بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری نێوان عێراق و ئێران دەهەژێنێت

پ

ئەمرۆ 9ی ئابی2020 بوومەلەرزەیەکی بەهێز سنووری نێوان عێراق و ئێران بە گوڕی 5,1 بەپێی پلەی رێختەر دەهەژێنێت و دانیشتوانی پارێزگای بەغدادی پایتەختی عێراق هەستیان بە بەهێزی بوومەلەرزەکە کردووە.
بەپێی زانیارییەکان سەنتەری بوومەلەرزەکە122 کیلۆمەتر لە ناوەراستی بەغدادی پایتەختی عێراقەوە دووربووە و بە قوڵایی 48 کیلۆمەتر لەسەر سنووری نێوان عێراق و ئێران بە ئاراستەی شارۆچکەی مەندەلی بووە.
شایەنی باسە بەهێزی بوومەلەرزەکە نەك بەتەنها لە عێراق بەلکو لە ئێرانیش لە پارێزگای کرمانشان هەستی پێکراوە.