دوو بەرپرس قەدەغەی گەشت کردنیان بۆ دەرچوو

پ

دەستەی دەستپاکی حکومەتی ناوەندی عێراقی ئەو ووردەکارییانە دەخاتە ڕوو کە باسی قەدەغەی گەشت کردنی وەزیری کارەبا و بەڕێوەبەری فەرمانگەی دارایی و کارگێڕی وەزارەتەکە دەرکرد ، دەکات
دەستەی دەستپاکی حکومەتی ناوەندی ، بە فەرمانێکی فەرمی ، گەشت کردنی لە وەزیری کارەبا و بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی وەزارەتەکە قەدەغەکرد، و فەرمانەکە لەلایەن دادگای کەرخی  پارێزگای بەغداد دەرچووە سەبارەت بە ناوبراو ، ئەمەش دوای لێکۆڵینەوەیەکی وورد و گەیشتن بەو ئەنجامەی کە سەرپێچییەکیان لەسەر ساغ بووەتەوە .
فەرمانەکەی دادگای کەرخ دوای ئەوە دێت ، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان دا دەرکەوتووە ، وەزیری کارەبا و بەڕێوەبەری فەرمانگەی کارگێڕی و دارایی ، پێچەوانەی یاسا و ڕێنماییەکانی وەزارەتەکە ، ٨٢٥٥٥ کەسیان بە شێوەی گرێبەست دامەزراندووە و دامەزراندنی ئەو کەسانەش ، مانگانە بڕی ٤٣ ملیار دینار لە بودجەی وەزارەتەکە ، بە نایاسایی بۆ ئەو گرێبەستانە خەرج کراوە .